گروپی شاخەوانی قەڵا هەولێر Qalai Hawler Alpinist Group

  • Home
  • گروپی شاخەوانی قەڵا هەولێر Qalai Hawler Alpinist Group

گروپی شاخەوانی قەڵا هەولێر Qalai Hawler Alpinist Group گروپی شاخەوانی قەڵای هەولێر Qalai Hawler Alpinist Group

گەشتی  گۆمی کانییە ڕەش لە باڵەکایەتی ئەمڕۆ شەمە  رێکەوتی ٢٣-٥-٢٠٢٦ تیمێکی گورپی شاخەوانی قەڵای هەولێر گەشتێکی بۆ دەڤەری ...
23/05/2026

گەشتی گۆمی کانییە ڕەش لە باڵەکایەتی

ئەمڕۆ شەمە رێکەوتی ٢٣-٥-٢٠٢٦ تیمێکی گورپی شاخەوانی قەڵای هەولێر گەشتێکی بۆ دەڤەری باڵەکایەتی سازکرد،و شاخرەویەکی بەناو دیمەنە نایەبەکانی وێزێ و گۆمی کانییەڕەش و سێ کانیان کرد.

سوپاس بۆ خوا کە بەسەلامەتی کۆتایمان بەگەشتەکە هێنا

گەشتی چیایی سەفینئەمڕۆ هەینی رێکەوتی ١٥-٥-٢٠٢٦ تیمێکی گورپی شاخەوانی قەڵای هەولێر گەشتێکی بۆ چیای سەفین نزیک گەلی موزیک ...
15/05/2026

گەشتی چیایی سەفین

ئەمڕۆ هەینی رێکەوتی ١٥-٥-٢٠٢٦ تیمێکی گورپی شاخەوانی قەڵای هەولێر گەشتێکی بۆ چیای سەفین نزیک گەلی موزیک سازکرد، دوای ڕۆیشتن بۆ ٤ کاتژمێر و ببینینی دیمەنی جوانی بەهار، گەڕاینەوە شوێنی دەست پێک.

سوپاس بۆ خوا کە بەسەلامەتی کۆتایمان بەگەشتەکە هێنا

گەشتی بەردی بووک و زاوائەمڕۆ شەمە رێکەوتی ٩-٥-٢٠٢٦ تیمێکی گورپی شاخەوانی قەڵای هەولێر گەشتێکی بۆ دەڤەری باڵەکایەتی بۆ  ک...
09/05/2026

گەشتی بەردی بووک و زاوا

ئەمڕۆ شەمە رێکەوتی ٩-٥-٢٠٢٦ تیمێکی گورپی شاخەوانی قەڵای هەولێر گەشتێکی بۆ دەڤەری باڵەکایەتی بۆ کوێستانی گۆڕەدێر لە زنجیرە چیای بەردەبووک بۆ ناو ڕێواسان سازکرد.
بە هۆی رێگا گرتن لە لایەن هاوڵاتیانی گەڵالە بۆ ماوەی ٣ کاتژمێر بە شاخرەوی بەرەو کوێستانەکان ڕۆیشتین و گەیشتینە ناو رێواسان، دوای بینینی دیمەنی جوانی کوێستانەکان و خواردن و هێنانی ژمارەیەکی کەمی رێواس وەک رەمزی جوانی کوێستان، گەڕاینەوە شوێنی دەست پێک.

سوپاس بۆ خوا کە بەسەلامەتی کۆتایمان بەگەشتەکە هێنا
سوپاس بۆ رێبەری گەشت کاک مەجروم و هاورێیەتی و میوانی گەشت کاک شەفیقی حاجی خدر.

گەشتی  حەسەن بەگ رێکەوتی ٧و٨-٥-٢٠٢٦  تیمێکی گروپی شاخەوانی قەڵای هەولێر گەشتێکی شەومانەوەی بۆ بناری چیای حەسەن بەگ  ئەنج...
08/05/2026

گەشتی حەسەن بەگ

رێکەوتی ٧و٨-٥-٢٠٢٦ تیمێکی گروپی شاخەوانی قەڵای هەولێر گەشتێکی شەومانەوەی بۆ بناری چیای حەسەن بەگ ئەنجامدا و بەیانی گەشتی شاخڕۆی بۆ سەر لوتکە سازکرا. لەگەڵ دیمەنی بەفری چیای حەسەن بەگ کە لە هەندێک شوێن زیاتر لە ٢ مەتر مابوو، هەروەها لەگەڵ دیمەنی بەهار و دیمەنە جوانەکان و گیا بەهاریەکان لە دامێنی چیا گەشتەکە رازوەتر بوو.

سوپاس بۆ خوا گەشتەکە بە سەلامەتی کۆتایی هات

بۆ پیرۆزبای لە گروپی شاخەوانی شەقڵاوە و فیستیڤاڵی بەهارەی  جوتەدار بەشدار بووین  لە رێکەوتی ٢-٥-٢٠٢٦ تیمێکی گروپی شاخەوا...
03/05/2026

بۆ پیرۆزبای لە گروپی شاخەوانی شەقڵاوە و فیستیڤاڵی بەهارەی جوتەدار بەشدار بووین

لە رێکەوتی ٢-٥-٢٠٢٦ تیمێکی گروپی شاخەوانی قەڵای هەولێر، کە لە ژمارەیک ئەندامی پیاو و ئافرەت پێکهاتبوون بۆ پیرۆزبای کردن لە ساڵیادی دامەزراندنی گروپی شاخەوانی شەقڵاوە و بەشداریکردن لە فیستیڤاڵەی بەهارەی جووتەدار کە بەم بۆنەوە ساز کرابوو بەشدار بوو.
هیوای بەردەوامی و سەرکەوتن بۆ گروپی شاخەوانی شەقڵاوە دەخوازین و سوپاس بۆ پێشوازی گەرمتان و دەستان خۆش بێت بۆ فیستیڤاڵەکەتان.

گەشتی  گەلی باشقاڵ رێکەوتی ١-٥-٢٠٢٦  تیمێکی گروپی شاخەوانی قەڵای هەولێر لەگەڵ تیمێکی گروپی چیاڤانی ئاکرێ، گەشتێکی   شاخە...
02/05/2026

گەشتی گەلی باشقاڵ

رێکەوتی ١-٥-٢٠٢٦ تیمێکی گروپی شاخەوانی قەڵای هەولێر لەگەڵ تیمێکی گروپی چیاڤانی ئاکرێ، گەشتێکی
شاخەوانی بۆ یەکەم جار بۆ گەلی باشقاڵ و بەرزاییەکانی زنجیرە چیای ئاکرێ لە دەڤەری ئاکرێ ئەنجامدا و لەگەڵ دیمەنی بەهار و دیمەنە جوانەکان و گیا بەهاریەکان گەشتەکە رازوەتر بوو.
لە گەشتکەدا ژمارەیەک ئەشکەوت و دیمەنی سروشت و شوێنەوار بینران.

کاتژمێر ٥:٣٠ لە هەولێر دەرچوین و ٤ی دوای نیوەڕۆ گەیشتینەوە هەولێر.

سوپاس بۆ خوای میهرەبان گەشتەکە بە سەلامەتی کۆتایی هات
سوپاس بۆ کاک عەبدوڵا ئاکرەی و کاک نزار ئاکرەی بۆ رێبەری و هاوکارییان لە گەشتەکەماندا.

26/04/2026
گەشتی  گەلی ساوکە رێکەوتی ٢٤-٤-٢٠٢٦   تیمێکی گروپی شاخەوانی قەڵای هەولێر، گەشتێکی   شاخەوانی بۆ یەکەم جار بۆ گەلی ساوکە ...
24/04/2026

گەشتی گەلی ساوکە

رێکەوتی ٢٤-٤-٢٠٢٦ تیمێکی گروپی شاخەوانی قەڵای هەولێر، گەشتێکی
شاخەوانی بۆ یەکەم جار بۆ گەلی ساوکە لە سنووری شەقەڵاوە لە چیای سەفین ئەنجامدا و لەگەڵ بەهار و دیمەنە جوانەکان و گیا بەهاریەکان گەشتەکە رازوەتر بوو.

کاتژمێر ٦ لە هەولێر دەرچوین و ٢ دوای نیوەڕۆ گەیشتینەوە هەولێر.

سوپاس بۆ خوای میهرەبان گەشتەکە بە سەلامەتی کۆتایی هات
سوپاس بۆ کاک سعید خورانی بۆ رێبەری و هاوکاری لە گەشتەکەماندا.

20/04/2026

گەشتی قوپی سەر بیر

تیمی تایبەتی گروپی شاخەوانی قەڵای هەولێر یەکەم جار و یەکەم گروپە گەشت بۆ ئەم لوتکە یان قوپە دەکات.

زانیاری زیاتر لە ڤیدیۆکە هەیە

گەشتی  قوپی سەر بیر رێکەوتی ١٨-٤-٢٠٢٦   تیمێکی گروپی شاخەوانی قەڵای هەولێر، گەشتێکی   شاخەوانی  بۆ  بۆ یەکەم جار بۆ سنوو...
18/04/2026

گەشتی قوپی سەر بیر

رێکەوتی ١٨-٤-٢٠٢٦ تیمێکی گروپی شاخەوانی قەڵای هەولێر، گەشتێکی
شاخەوانی بۆ بۆ یەکەم جار بۆ سنووری خەیڵانیان ئەنجامدا و لە گوندی زێبارۆک نزیک رەزگە بەرەو قوپی (سەر بیر) دەستمان بە گەشت کرد، لەگەڵ بەهار و دیمەنە جوانەکان گەشتەکە رازوەتر بوو.

کاتژمێر ٦ لە هەولێر دەرچوین و ٤ ئێوارە گەیشتینەوە هەولێر. ٨کم لە ناو دۆڵ و بەرزای و سەرکەوتن بۆ چیا و گرد بە پێ ڕۆیشتین.
چەندان شوێنی نەبینراومان بینی کە بۆیەکەم جاربوو گروپێکی شاخەوانی گەشتی بۆ بکات.

سوپاس بۆ خوای میهرەبان گەشتەکە بە سەلامەتی کۆتایی هات
سوپاس بۆ کاک سابیر زێبارۆکی بۆ هاوکاری لە گەشتەکەماندا

گەشتی  چیای شێرک و دۆلی گەڕەکون رێکەوتی ١٠-٤-٢٠٢٦   تیمێکی گروپی شاخەوانی قەڵای هەولێر، گەشتێکی   شاخەوانی  بۆ سنووری نا...
11/04/2026

گەشتی چیای شێرک و دۆلی گەڕەکون

رێکەوتی ١٠-٤-٢٠٢٦ تیمێکی گروپی شاخەوانی قەڵای هەولێر، گەشتێکی
شاخەوانی بۆ سنووری ناحیەی هیران و سکتان ئەنجامدا و لەگەڵ بەهار و دیمەنە جوانەکان گەشتەکە رازوەتر بوو.

کاتژمێر ٦ لە هەولێر دەرچوین و ٧ی ئێوارە گەیشتینەوە هەولێر. ١١کم لە ناو دۆڵ و بەرزای و سەرکەوتن بۆ چیا و گرد و رووبار بە پێ ڕۆیشتین.
چەندان شوێنی نەبینراومان بینی کە بۆیەکەم جاربوو گروپێکی شاخەوانی گەشتی بۆ بکات.

سوپاس بۆ خوای میهرەبان گەشتەکە بە سەلامەتی کۆتایی هات
سوپاس بۆ کاک سەرکەوت هیرانی بۆ رێبەری و هاوکاری و چاوساخی لە گەشتەکەماندا

Address


Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when گروپی شاخەوانی قەڵا هەولێر Qalai Hawler Alpinist Group posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

  • Want your business to be the top-listed Gym/sports Facility?

Share