14/01/2025
سەرەتای شاخەوانی چۆن دەستی پێکرد؟
مرۆڤ چۆن لەناوزەریا ودەریاکان و دارستانەکان دەستی کرد بەکنە و پشکنین و بەدوای زانیاری و نهێنی سروشتدادەگەڕان بەهەمان شێوە بەدوای دۆزینەوەی نهێنی ناسینی چیاو لوتکەکان دادەستیان بەگەڕان کرد بەتایبەت لەناوەڕاستی سەدەی حەڤدەدابەدیاری کراوی ساڵی 1760 زاینی لەوکاتەدازانای سویسری لاوهوراس دی سوسیرلە شاری شامۆی فەرەنسی کەزانایەکی بواری فیزیابووبەدوای نهێنی هەرەسی بەفردادەگەڕا لە زنجیرە چیای ئەلب بۆیە کاتێ لوتکەی (مون بلان )دەبینێت سپی دەکاتەوە هوراس بەڵێن دەدات دیاریەک ببەخشێت بەوکەسەی دەتوانێت سەرکەوێت بۆ سەر لوتکەی (مون بلان ) کە یەکێکە لەبەرزترین لوتکە لەقاڕەی ئەوروپا دادەنرێت و بەرزیەکەی 4,807 مەتربەرزە لەئاستی ڕووی دەریاوە بەڵام ئەوەبوو بۆماوەی 25 ساڵ کەس نەیتوانی سەربکەوێت پاشان لەساڵی 1786زاینی دکتۆرێکی فەرەنسی بەناوی (میشیل غابریل باکارد )لەگەڵ یاریدەدەرەکەی بەناوی (جاک بالمات )توانیان بگەنە لوتکەی (مون بلان )و دیارەکەیان پێ بەخشرا ، لەپاش ساڵێک زانای فیزیای هوراس دی سویسر بۆ خۆی بۆ لێکۆڵینەوە گەشتی کرد بۆ سەرلوتکەی (مون بلان ) وە هەروەها پاشان یەکەم ئافرەتیش کە فەرەنسی بوو بەناوی (ماری بارادیس )بە یەکەم ئافرەت دادەنرێت توانی سەرکەوێت بۆسەرهەمان لوتکە .
پاشان لەساڵی 1808 قۆناغ بە قۆناغ بواری گەشتی شاخەوانی بۆ لوتکە بەرزەکان پێشکەوتنی زیاتری بەخۆیەوە بینی وە هەروەها لەساڵی 1865چەند شاخەوانێکی بریتانی توانیان سەربکەون بەسەر لوتکەی (ماترهون )لە سویسرا کە بەرزیەکەی دەگاتە (4,478)مەتر لەئاستی ڕووی دەریاوە پاشان کێ بڕکێی لوتکە بەرزەکان کرایە ئامانجی ڕێکخستنی گەشتی شاخەوانی ئەنجام لەساڵی 1953 (ادمون هیلاری) لەگەڵ سەرپەرشتیارەکەی کە تبتی بوو بەناوی (تسینغ نورغان )توانیان سەرکەون بەسەر بەرزترین لوتکەی جیهان کەلوتکەی ئیڤریستە کە بەرزیەکەی 8848 مەتر بەرزە لە ئاستی ڕووی دەریاوە کە دەکەوێتە زنجیرە چیای هیمالایە لە نیپال پاشان شاخەوانی لەشێوەی گروپ دامەزراو بەپێی پێوویستی شاخەوانان بۆسەرکەوتن بە ئاسان وسەلامەتی کەرەستەی شاخەوانی بەپێی بەشە جیاجیاکانی شاخەوانی پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینی تا ئەمڕۆ بەردەوامە . ..
وێنەكانی هەرسێ لوتکەی
1ــ مون بلان لەزنجیرە چیای ئەلب
2ــ مـــاتـــر هۆن لـــە ســویســـرا
3ــ ئیڤریست لە زنجیرە چیای هیمالایە
ئامادەکردن
علی سروشت
سەرپەرشتیاری
گروپی شاخەوانی قەڵای شێروانە