Hedi hussen

Hedi hussen لێرەوە دیوێکی تری تۆپی پێتان پیشان ئەیەم🖤

04/04/2026

لەپشت چیرۆکە سەرسوڕهێنەرکەی دانیمارک لە یۆرۆی 1992دا، چیرۆکێکی زۆر خەمناک هەیە، فەرموو بینەری بن

31/03/2026

ماڵئاوا ئەفسانە💔

بەفەرمی..دی زێربی ڕاهێنەری نوێی تۆتنهامە.دیزێربی خاوەنی تاکتیکی یاریکردنی تایبەت بە خۆیەتی، هیوام وایە بتوانێ سپێرز لە پ...
31/03/2026

بەفەرمی..

دی زێربی ڕاهێنەری نوێی تۆتنهامە.

دیزێربی خاوەنی تاکتیکی یاریکردنی تایبەت بە خۆیەتی، هیوام وایە بتوانێ سپێرز لە پرێمەرلیگ بهێڵێتەوە و ساڵی داهاتوو جوانی بە پرێمەرلیگ ببەخشێتەوە.

ئەگەر ئەوروپیەکان بە تاکتیک یاری بکەن، ئەوا هەڵبژاردەکانی ئەمریکای باشوور بە خوێن و ئارەق ئەو جەنگە ئەکەن.هۆکاری ئەم جیا...
29/03/2026

ئەگەر ئەوروپیەکان بە تاکتیک یاری بکەن، ئەوا هەڵبژاردەکانی ئەمریکای باشوور بە خوێن و ئارەق ئەو جەنگە ئەکەن.

هۆکاری ئەم جیاوازیە تەنها یەک خاڵە، ئەویش شێوازی پێگەشتنی یاریزانەکانی هەردوو کیشوەرەکەیە.

ئەگەر سەیری کیشوەری ئەوروپا بکەین، دەبینین یاریزانەکان هەر لە منداڵیەوە دەخرێنە ئەکادیمیای یانە گەورە و ناودارەکان و لەلایەن باشترین ڕاهێنەرەکانەوە ڕاهێنانیان پێ دەکرێت، کەشێکی هێمن و تەواو گونجاویان بۆ یاریزانەکان ڕەخساندووە بۆئەوەی بە شێوەیەکی ئەکادیمی فێری یاریەکە بن.

بەڵام ئەگەر بگەڕێیتەوە بۆ ئەمریکای باشوور و سەیری کاروانی وەرزشی یاریزانەکانی ئەو وڵاتانە بکەیت، دەبینیت هەر لە منداڵیەوە لەسەر جادەکان فێری یاریکردن بوون، ئەوان وەها فێربوون بەریەک کەوتنی بەهێز و یاریکردنێکی چاو نەترسانە، واتای ئەوەیە تۆ یاریزانێکی باش بوویت و ئاستێکی باشت پێشکەش کردووە.

ئەگەر سەیر بکەین، چ لە خ*لەکانی ئەمریکای باشور و چ لە کۆپا ئەمریکاش، ناوبژیوان کەمترین کاریگەری هەیە. چونکە یاریەکان هێندە توندن، تەنانەت هەندێ حاڵەت کە لە ئەوروپادا لەوانەیە توشی سزا بیت لەسەری، لە ئەمریکای باشوور لەوانەیە چاوپۆشیت لێ بکرێت.

بەکورتی یاریزانە ئەوروپیەکان بە ئەکادیمی فێر بوون، ئەمریکای باشوریش بەوە فێر بوون کە لەنێو یاریگادا ڕەق نەبیت، دەخورێیت..!

پێش ئەوەی ببێتە ئەستێرەی یەکەمی ڕیاڵ مەدرید و بچێتە سەر سەکۆی پاڵەوانەکانی ئەوروپا، ڤینی لە یەکێک لە هەژارترین گەڕەکەکان...
28/03/2026

پێش ئەوەی ببێتە ئەستێرەی یەکەمی ڕیاڵ مەدرید و بچێتە سەر سەکۆی پاڵەوانەکانی ئەوروپا، ڤینی لە یەکێک لە هەژارترین گەڕەکەکانی بەرازیل دا دەژیا بەناوی (فارێلا)

خێزانی ڤینی ئەوەندە هەژار بوون، باوکی ناچار بوو بچێتە شارێکی تر کار بکات تەنها بۆ ئەوەی بتوانێ پارەی هاتوچۆ و خەرجیەکانی ڤینیسیۆس بدات، بۆ ئەوەی بتوانێ ڕاهێنان بکات.

ڤینی لەزاری خۆیەوە دەڵێت: زۆرجار دەبوو بە سکی برسی و پێڵاوی دڕاوەوە بچمە ڕاهێنانەکان، بەڵام هەمیشە بەخۆمم دەگوت، کە من دەبمە باشترین یاریزانی جیهان و یارمەتی خێزانەکەم دەدەم تاوەکوو لەم نەهامەتیە دەرچن.

ئەم چیرۆکەی ڤینی پێمان دەڵێت، گرنگ نیە بارودۆخ چەندە دژی تۆیە، ئەگەر ئیرادەت هەبێت، دەتوانیت لە هەژارترین ناوچەکانی جیهانەوە، بگەیتە سەر سەکۆی ئەفسانەکان و ببیتە پاڵەوان.

28/03/2026

هەندێک جار، گەورەترین سەرکەوتنەکان لە ناو دڵی گەورەترین ئازارەکانەوە لەدایک دەبن.

کارەساتی میونخ، کە تێیدا فڕۆکەی یانەی مانچێستەر یونایتد تێک شکا و زۆربەی ئەندام و یاریزانانی یانەکە گیانیان لەدەستدا.

ئێدموندۆ، ئەو یاریزانەی کە خاوەنی یەکێکە لە جیاوازترین چیرۆکەکانئێدموندۆ یاریزانێکی گەنجی بەرازیلی بوو لە کۆتاییەکانی سا...
27/03/2026

ئێدموندۆ، ئەو یاریزانەی کە خاوەنی یەکێکە لە جیاوازترین چیرۆکەکان

ئێدموندۆ یاریزانێکی گەنجی بەرازیلی بوو لە کۆتاییەکانی ساڵی 90ـکان، بەهۆی سەرکێشی و توڕەییەکەیەوە، بە (ئاژەڵ) ناسرابوو.

ڕۆژێک لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل، توشی ڕوداوێکی هاتوچۆ بوو، وە لایەنی خەتابار یاریزانە گەنجەکەی سامبا بوو، سێ کەس لەو ڕوداوەدا گیانیان لەدەستدا، دادگا بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ ئێدموندۆ دەرکرد.

بەڵام چیرۆکە سەیرەکە لێرەوە دەست پێ دەکات، هاندەرانی یانەکەی و خەڵکی بەرازیل، ئەوەندە شەیدای یاریکردنی ئەو بوون، فشارێکی زۆریان دروست کرد لەسەر حکومەتی ئەوکاتەی بەرازیل، تا دادگا ناچار بوو بڕیارە سەیر و سەمەرەکە دەر بکات!

بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، بڕیارێکی لەم جۆرە دەرکرا کە تایبەت بوو بە ئێدموندۆ، ئەویش ئەوە بوو کە شەوان لەنێو خانەی زیندان دا بێت، بە ڕۆژیش بەژداری مەشق و ڕاهێنانی یانەکەی بکات و یاری بکات..!

ئێدموندۆ هەموو ڕۆژێک بە پاسەوانەوە دەهاتە نێو یاریگا، یاری دەکرد و نمایشی دەکرد و گۆڵی تۆمار دەکرد و هاندەران ئاهەنگیان بۆ دەگێڕا، بەڵام کاتێک فیکەی کۆتایی لێدەدرا، یاریزانەکە دەگەڕێندرایەوە نێو زیندان.

تۆپی پێ لە بەرازیل لەسەروی هەموو شتێکەوەیە، لەوێ تۆپی پێ دەتوانێت دیواری زیندانەکانیش کەمێ نەرم بکات..!

27/03/2026

گەورەترین ڕوناکیەکان، لە تاریکترین شەوەکانەوە سەرچاوە دەگرن..!

ئەمڕۆ لوتکەی پرێمەرلیگ و دێربی باکووری لەندەن بەڕێوە دەچێت.ئارسناڵ بۆ بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکە پێویستە ئەوەی لە توا...
22/02/2026

ئەمڕۆ لوتکەی پرێمەرلیگ و دێربی باکووری لەندەن بەڕێوە دەچێت.

ئارسناڵ بۆ بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکە پێویستە ئەوەی لە توانایدایە بە زیادەوە ئەنجامی بدات، تاوەکوو فشارەکان لەسەر خۆی لا بدات، بەتایبەت دوای بردنەوەکەی دوێنێی سیتی و زیاتر نزیکبوونەوەی لە پێشەنگی ریزبەندی.

هەرچی تۆتنهامە، دوای دورخستنەوەی فرانک ئەمشەو لەژێر سەرپەرشتی ئیگۆر تودۆری کرواتی یەکەم تاقیکردنەوەی خۆیان بەرامبەر گەنەرز ئەنجام دەدەن.

تۆتنهام لە چامپیۆنسلیگ باشە، لە 8یانەکەی پێشەوەی ڕیزبەندی بوو و بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ سەرکەوت بۆ قۆناغی 16.

بەڵام لە پرێمەرلیگ وەزعی وا باش نیە و لە پلەی 16یەمە و تەنها 4خاڵ لە ناوچەی دابەزینەوە دوورە..!

بردنەوەیەکی گرنگ بۆ گەنەرز❤️🤍گرنگە کاتێک پێش ڕکابەرەکەت یاری خۆت دەبەیتەوە و بە دەرونێکی ئارامەوە چاوەڕێی ئەنجامی ئەو دە...
03/01/2026

بردنەوەیەکی گرنگ بۆ گەنەرز❤️🤍

گرنگە کاتێک پێش ڕکابەرەکەت یاری خۆت دەبەیتەوە و بە دەرونێکی ئارامەوە چاوەڕێی ئەنجامی ئەو دەبیت.

سبەی لوتکەی پریمەرلیگ لەنێوان چێڵسی و سیتی بەڕێوە دەچێت، لەئەگەری بردنەوەش، هێشتا مانسیتی 4خاڵ لە دوای ئارسناڵ ئەبێت.

گرنگ بۆ ئەرسناڵ، ئەوەیە کە فشار نەهێنێتە سەر خۆی، وەکوو چۆن ساڵانی ڕابردوو بینیومانە، وە ئەوەش بزانن، هێشتا خ*ل زۆری ماوە بۆ بڕایردان.

Address

Kalar

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Hedi hussen posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category