14/06/2026
بە ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
⚽️⚽️⚽️⚽️⚽️⚽️⚽️⚽️⚽️
🔥ئەمڕۆ یاریگای تایبەت بە ئەکادیمیای یانەی وەرزشی شێروانە ستەیجی شانۆی خولێکی نایاب بوو .
🔥ئەکادیمیای یانەی وەرزشی شێروانە و ئەکادیمیای کەلار و فێرگەی کەلار میوانداری ئەکادیمیای ڕەوشتی شاری سلێمانی کراو ڤیستیڤاڵێکی ئەکادیمی خنجیلانەو تایبەت ڕێکخرا ئاکادیمیاکەمان پاڵەوان بوو لە خولی ( ڤیستیڤاڵی وەرزشی) کە بۆ هەردوو ئاستی (٢٠١٤-٢٠١٥) و ئاستی (٢٠١٨-٢٠١٩) کە بۆ فێرگە و ئەکادیمیای ناوبراوی سەرەوەلە سنوری سلێمانی کرابویەوەو ماوەی دوو رۆژی خایاند و تیایدا سەرەڕای ئەوەی کە ئاستەکان و پلەبەندی خولەکە هەڵگیرابوو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی وەرزشەوە بەڵام ئەکادیمیاکەمان ئاستێکی نایابی پێشکەش کرد کە لە کۆی (٣) یاری بۆ ئاستی (٢٠١٨-٢٠١٩) توانیمان بە بردنەوەی هەر سێ یاریەکە ٩ خاڵ کۆبکەینەوە و بۆ ئاستی (٢٠١٤-٢٠١٥) لە کۆی (٣) یاری بە دوو بردنەوە و یەکسانبونێك (٧) خاڵ کۆبکەینەوە و لە هەردوو ئاستەکەدا پلە و ئاستێکی نایابمان بەدەست هێنا
سوپاس بۆ ڕێکخراوی دانیمارکی (ccPa) و بەڕێوەبەرایتی وەرزشی گەرمیان و سەرپەرشتیاران و رێکخەرانی خولەکە.
بە هیوای ئایندەیەکی جوان و گەش بۆ فێرخوازە بەشدار بووەکان.
⚽️ڕاگەیاندنی ئەکادیمیای یانەی وەرزشی شێروانە.