هۆڵی لەشجوانی کوردستان-کەلار

  • Home
  • هۆڵی لەشجوانی کوردستان-کەلار

هۆڵی لەشجوانی کوردستان-کەلار ناونیشان: شەهیدان - جادەی سەدماڵەکە - سەرووی مارکێتی ما?

لەکاتی وەرزش کردندا چەن هۆرمۆنێک زیاد دەکات لە ڕێژەی دەرداندا، یەکێک لەوانە (ئەندرۆفین)ــە کە مادەیەکی کیمیاییە لە مێشکد...
29/06/2021

لەکاتی وەرزش کردندا چەن هۆرمۆنێک زیاد دەکات لە ڕێژەی دەرداندا، یەکێک لەوانە (ئەندرۆفین)ــە کە مادەیەکی کیمیاییە لە مێشکدا و دەبێتە هۆی زیادکردنی دڵخۆشی.

لەشساغ بمێنن

ئەو خواردنانەی سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەکەن
29/03/2021

ئەو خواردنانەی سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەکەن

چه‌ند سوودێكی وه‌رزش كردن به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك و پێك1. له‌ڕێگه‌یه‌وه‌ ئه‌توانی كۆنترۆڵی كێشت بكه‌یت.2. وه‌رزش به‌ره‌نگاری ن...
23/03/2021

چه‌ند سوودێكی وه‌رزش كردن به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك و پێك

1. له‌ڕێگه‌یه‌وه‌ ئه‌توانی كۆنترۆڵی كێشت بكه‌یت.
2. وه‌رزش به‌ره‌نگاری نه‌خۆشی ده‌بێته‌وه‌ به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رگری له‌ش.
3. وزه‌ زیاد ده‌كات له‌ له‌شتدا.
4. خه‌و خۆشتر و باشتر ده‌كات.
5. به‌سووده‌ بۆ ژیانی هاوسه‌رگیری.
6. به‌سووده‌ بۆ مێشك و زاكیره‌ باشتر ده‌كات.
7. گرنگه‌ بۆ به‌هێز كردنی ماسولكه‌ و ئێسقانه‌كان.
8. جووڵه‌ له‌ جومگه‌كان و به‌سته‌ره‌كان ئاسانتر ده‌كات.
9. ته‌مه‌ن درێژ ده‌كات.

5 ڕێگا بۆ زیادكردنی پرۆتین له‌ خواردنداپرۆتین خشتی بنیاتنان بۆ خانه‌ی ماسولكه‌كانت زیاد ده‌كات، ئه‌مه‌ش پێویسته‌ بۆ گه‌ش...
18/03/2021

5 ڕێگا بۆ زیادكردنی پرۆتین له‌ خواردندا

پرۆتین خشتی بنیاتنان بۆ خانه‌ی ماسولكه‌كانت زیاد ده‌كات، ئه‌مه‌ش پێویسته‌ بۆ گه‌شه‌ی ماسولكه‌ و ساڕێژبوونه‌وه‌ش. لەوانەیە هه‌ندێك یاریزان توانای ده‌ستكه‌وتنی ته‌واوكه‌ره‌ خۆراكییه‌كانی نەبێت ئایا به‌هۆی كاته‌وه‌ بێت یاخود لێزانین یاخود كێشه‌ی ماددی ، وه‌ هه‌ر یاریزانێك ڕێژه‌ی پێویستی پرۆتینی ئه‌گۆڕێت له‌گه‌ڵ یاریزانیێكی تردا، هه‌یه‌ یاریزانی گۆڕه‌پانه و مه‌یدانه‌ هه‌یه‌ بۆ له‌شجوانیه‌، هه‌ر كه‌سێك له‌ ڕۆژێكدا نزیك 50 -100 گم پرۆتینی ئه‌وێت گه‌ر وه‌رزشوان نه‌بێت، هه‌یه‌ 200-300-400 گم ئه‌وێت گه‌ر وه‌رزشوانی چالاك بیت، ئه‌میش به‌م پرۆگرامه‌ی خواره‌وه‌ ئه‌توانیت نزیك بیته‌وه‌ لێی.

پرۆتین له‌ ته‌واوكه‌ره‌ خۆراكییه‌كان

ئه‌م جۆره‌دا ئه‌توانیت بیكڕیت و گونجاوه‌ و تامی جیاوازی هه‌یه‌، ئه‌مانه‌ بۆ گه‌شه‌ی ماسولكه‌ و زوتر چاكبونه‌وه‌ گونجاون له‌ دوای یاریكردن. لەبەرئەوەی به‌ پاوده‌ره‌ ئه‌تونین له‌گه‌ڵ شله‌ی تردا تێكه‌ڵی بكه‌ین وه‌كو ئاو یان شیر، ئه‌توانین له‌ خواردن دروست كردنیشدا به‌كاریان بهێنین وه‌كو له‌ پانكێك و كولیچه‌ ...هتد.

Cottage Cheese په‌نیری كۆته‌ج

له‌م په‌نێره‌دا ڕێژه‌یه‌كی باش پرۆتینی تێدایه‌ و كه‌متر چه‌وری و كاربی تێدایه‌ بۆیه‌ زۆر باشه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی رجیم ئه‌كه‌ن، نیو كوپ ئه‌م په‌نیره‌ 13 گم پرۆتینت پێ ئه‌دا، له‌گه‌ڵ هێلكه‌ و چه‌ره‌سدا دا تێكه‌ڵی بكه‌ پرۆتینی جۆری كازینت بۆ دروست ئه‌كات كه‌ زۆر گرنگه‌ بۆ یاریزان بۆ پێش خه‌وتن به‌كاری بهێنێت چونكه‌ زۆر به‌ هێواشی سه‌رف ئه‌بێت له‌ درێژایی شه‌ودا. هه‌روه‌ها كازین گرنگه‌ به‌هۆی خاوی له‌ هه‌رسكردندا بۆیه‌ گرنگه‌ له‌ چاكبونه‌وه‌ی ماسولكه‌ له‌دوای ته‌مرینێكی قورس.

ماسی تونای له‌قوتوكراو

قوتویه‌ك له‌ تونا نزیكه‌ی 40 گم پرۆتینی تێدایه‌ به‌بێ كارب‌
یه‌كێكك له‌ ڕێگه‌ ئاسانه‌كان بۆ زیادكردنی ڕێژه‌ی پرۆتینی ڕۆژانه‌ت زیادكردنی چه‌ره‌س و ناوكی میوه‌كانه‌ وه‌كو گوێز و باده‌م و باوی و عه‌لی بابا و گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ و ناوكی كوله‌كه‌ و فستق ... كه‌ زۆر به‌رزن له‌ چه‌وری به‌سوودی جۆری ئۆمیگا 3.

گۆشتی جۆراوجۆر تاقی بكه‌ره‌وه‌.

گه‌ر سنگی مریشك و گۆشتی حه‌یوانت تاقی كردوه‌ته‌وه‌ ئه‌وا كاتی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ جۆری تر به‌كار بهێنیت، ماسی و خواردنه‌ ده‌ریایه‌كان سه‌رچاوه‌ی باشی پرۆتینن، گۆشتی قه‌ل و ماسی تونا و سه‌له‌مۆن و ڕۆبیان، برژاندن یا كوڵان یا سووره‌وه‌ كردنیان تام و ڕۆتینی جیاواز ئه‌دات به‌ خواردنه‌كه‌.

خواردنی ژەمەکان بەشێوەیەکی خێرا بە خویەکی زۆر خراپ دائەنرێت، چونکە نزیکەی ٢٠ خولەکی پێ ئەچێت تاکو مێشک تێ بگات کە جەستەت...
08/10/2020

خواردنی ژەمەکان بەشێوەیەکی خێرا بە خویەکی زۆر خراپ دائەنرێت، چونکە نزیکەی ٢٠ خولەکی پێ ئەچێت تاکو مێشک تێ بگات کە جەستەت خۆراکی پێویستی وەرگرتووە، بۆیە ئەبێتە هۆی قەڵەوی و خراپی لە کرداری هەرسدا.

#عومەر

🔥چۆن چه‌وری دابه‌زێنین و له‌شێكی ڕێكت هه‌بێ🔥1. گرنگی بده‌ به‌ سیسته‌می خۆراكی تەندروست.2. كاتێ بێزار بووی له‌ وه‌رزشه‌كا...
12/08/2020

🔥چۆن چه‌وری دابه‌زێنین و له‌شێكی ڕێكت هه‌بێ🔥

1. گرنگی بده‌ به‌ سیسته‌می خۆراكی تەندروست.
2. كاتێ بێزار بووی له‌ وه‌رزشه‌كان، بچۆ هه‌ندێ كاردیۆ بكه‌ و بیر له‌ پشووی زیاد مه‌كه‌ره‌وه‌.
3. لێمه‌گه‌ڕێ جیازی كاردیۆ فێڵت لێ بكات، چونكه‌ زۆرجار به‌ بێ جیهاز زیاتر سوود ئه‌بینیت .
4. .ئه‌و وه‌رزشه‌ بكه‌ كه‌ حه‌زت لێیه‌تی له‌ كاردیۆدا.
5. ڕۆژێك بۆ پشوو دابنێ ، باقی ڕۆژه‌كانی تر زۆر جدی به‌.
6. موبایله‌كه‌ت دووربكه‌ره‌وه‌ له‌خۆت.
7. به‌كارهێنانی كاردیۆی چڕ (HIIT) هه‌فته‌ی یه‌ك تا دوو جار.
(واته‌: ئه‌وپه‌ڕی توانات به‌گڕ ئه‌خه‌یت له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا، پاشان خاوی ئه‌كه‌یته‌وه نه‌ك ڕاوه‌ستی (وه‌كو ئه‌وه‌ی سه‌گێكی هار دوات بكه‌وێت)‌، بۆ نمونه‌ ڕاكردن بۆ ماوه‌ی 20 چركه‌ زۆر خێرا ئه‌چیت و دوایی هێواشی ئه‌كه‌یته‌وه‌ و به‌رده‌وام ئه‌بیت بۆ 60 چركه‌).
8. مه‌ترسه‌ له‌به‌كارهێنانی وه‌زن.
به‌كارهێنانی هه‌روه‌كو كاردیۆ چه‌وریت بۆ لائه‌دات چونكه‌ ئه‌بێته‌ هۆی دروستكردنی ماسولكه‌، كه‌ ماسولكه‌ت زۆر بوو ئه‌وا چه‌وری زۆرتر لائه‌ده‌یت.
9. گۆڕانكاری بكه‌ له‌نێوان گروپی ماسولكه‌كاندا.
10. تا لێگه‌ڕێیت ترپه‌ی دڵت خاوه‌وه‌ بێت ئه‌وا تۆ كه‌متر سوود ئه‌بینی له پرۆسه‌كه‌تدا، واتا ئاگاداری پشووی نێوان یارییه‌كانت به‌!
11. ئاگات له‌ جووڵه‌ی هه‌موو جه‌سته‌ت بێ. به‌ته‌نها به‌شێكی جه‌سته‌ت مه‌جوڵێنه‌ و به‌شێكی پشت گوێ بخه‌ی.
12. به‌ وه‌زنی مامناوه‌ند تكراره‌كانت له‌ نێوان 8 تا 12 جێگیر بكه‌.
13. گه‌ر زۆر برسیت نیه‌ ئه‌وا له‌پاش وه‌رزش خوارد مه‌خۆ، به‌ڵام دڵنیابه‌ لەوەی خۆت بێ بەش نەکەیت لە پرۆتین و كاربی پێویست.
14. دایم ئاگات له‌ ئاو خواردنه‌وه‌ بێت له‌كاتی وه‌رزشكردندا و له‌ ڕۆژانی ئاسایی دا با له‌ 4 لیتر كه‌متر نه‌بێت.
15. خۆت به‌دووربگره‌ له‌ خۆكێش كردن له‌سه‌ر قه‌پان.



#عومەر

ئۆفەرێکی نایاب لە هۆڵی لەش جوانی کوردستان-کەلار⁦🏋️⁩.⁦ئۆفەری ئەم جارەمان تایبەتە بە بەشی ئافرەتان بە لەبەرچاو گرتنی دۆخی ...
04/08/2020

ئۆفەرێکی نایاب لە هۆڵی لەش جوانی کوردستان-کەلار⁦🏋️⁩.

⁦ئۆفەری ئەم جارەمان تایبەتە بە بەشی ئافرەتان بە لەبەرچاو گرتنی دۆخی دارایی یاریزان بەم شێوەیەی لای خوارەوە:
١-بەشداربوونی یەک مانگی لە (٢٥) هەزارەوە کردمان بە (٢٠) هەزار.
٢-پێشەکی پارەی (٢) مانگ بدەو (٣) مانگ یاری بکە بە (٥٠) هەزار. (١ مانگ فری😱)
٣-پێشەکی پارەی (٤) مانگ بدەو (٦) مانگ یاری بکە بە (١٠٠) هەزار. (٢ مانگ فری😱)
٤-پێشەکی پارەی (٦) مانگ بدەو (٩) مانگ یاری بکە بە (١٥٠) هەزار. (٣ مانگ فری😱)
٥-پێشەکی پارەی (٨) مانگ بدەو (١)ساڵ یاری بکە بە (٢٠٠) هەزار. (٤ مانگ فری😱)
٦-کۆرس نوسین بێ بەرامبەرە لەلایەن ڕاهێنەری بە ئەزموون و شارەزا لە یاریەکانی (لەش جوانی - کاردیۆ - ئایرۆبیک -یۆگا).

💥تێبینی:٠ ئەم ئۆفەرە بۆ ماوەی (١٥) ڕۆژە لە بەرواری ٥/٨/٢٠٢٠ تاوەکو ٢٠/٨/٢٠٢٠.

هۆڵی له‌شجوانی كوردستان- کەلاروه‌كو پیشه‌ی هه‌میشه‌ییمان تەنانەت له‌ ڕۆژانی جه‌ژنیشدا به‌رده‌وامین له‌ پاككردنه‌وه‌ و ته...
01/08/2020

هۆڵی له‌شجوانی كوردستان- کەلار

وه‌كو پیشه‌ی هه‌میشه‌ییمان تەنانەت له‌ ڕۆژانی جه‌ژنیشدا به‌رده‌وامین له‌ پاككردنه‌وه‌ و ته‌عقیم كردن به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی و به‌تایبه‌ت ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ ده‌ست و سه‌ر و عاره‌قه‌ی له‌شی به‌ر ده‌كه‌وێت وه‌كو (ده‌مبێڵس ، شه‌فت و كێشه‌كان و مه‌سته‌ب و هتد....) بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌فتانه‌ به‌لانی كه‌مه‌وه‌ (2-3) جار به‌ مه‌وادی پاككه‌ره‌وه‌ (دیتۆڵ) ئه‌م كاره‌ ئه‌نجام بدرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی هۆڵی له‌شجوانی شوێنێكی گشتی داخراوه‌، به‌ پێی وێب_سایتی (فیت ڕه‌یتید) كه‌ ئه‌ڵێت ئامێره‌كانی هۆڵی له‌شجوانی (362) جار به‌كتریای زیاتره‌ له‌ (WC)😱🤮😱، ئامێری ڕاكردن(74) جار به‌كتریای زیاتره‌ له‌ حه‌مام و ده‌سشۆر😱🤮، بۆیه‌ پێویسته‌ پاككردنه‌وه‌ و ته‌عقیم كردنی هۆڵه‌كانی له‌شجوانی گرنگییه‌كی زۆری پێ بدرێت له‌به‌ر سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی وه‌رزشوانانی خۆشه‌ویست⁦🏋️⁩⁦🏋️⁩😍⁦♥️⁩🌺.

⁦ئیدارەی هۆڵی لەشجوانی کوردستان-کەلار
📌 ناونیشان: کەلار - جادەی سەدماڵەکە ، سەرووی مارکێتی ماڵی هەنار.

17 هۆكار كه‌ وا ئه‌كات سه‌ركه‌وتوو نه‌بیت له‌ وه‌رزشه‌كه‌ت! 1. خواردنت باش نیه‌ و چه‌ن ژه‌مێك وه‌رئه‌گریت وه‌كو هاوڵاتیه...
30/07/2020

17 هۆكار كه‌ وا ئه‌كات سه‌ركه‌وتوو نه‌بیت له‌ وه‌رزشه‌كه‌ت!

1. خواردنت باش نیه‌ و چه‌ن ژه‌مێك وه‌رئه‌گریت وه‌كو هاوڵاتیه‌كی ئاسایی.
2. زۆر پشوو وه‌رئه‌گریت له‌ نێوان سێته‌كان كه‌ ئه‌و بڕه‌ت بۆ دانه‌نراوه‌.
3. له‌ كاتی قه‌ره‌باڵخبوونی قاعه‌ تۆ ئه‌چیت بۆ ئه‌وێ، ئه‌مه‌ وا ئه‌كات نه‌توانی به‌ ئیسراحه‌تی خۆت ده‌ستت بگات به‌ ئامێره‌كه‌.
4. ئه‌وكاته‌ ئه‌چیت بۆ قاعه‌ كه‌ جه‌وت هه‌یه‌ و حه‌زی لێ ئه‌كه‌ی و بۆیه‌ پچڕپچڕ ئه‌چیت.
5. كه‌ ماسولكه‌ت ئازاری ده‌ست پێ كرد له‌ تكرار كردن ئه‌وه‌ستیت.
6. زیاده‌ڕه‌وی كردن له‌ كاردیۆ (یاری هه‌وایی) وه‌كو حه‌بلان و بازی جاك و بێربی و ڕاكردنی زۆر ... هتد.
7. زۆر وه‌زنی سووك لێ ئه‌ده‌یت و هه‌ستی پێ ناكه‌یت .
8. زۆر وه‌زنی قورس ئه‌چیت و ته‌نها ئامانجت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تكراره‌كه‌ بچیت و بیرت لای كوالیتییه‌كه‌ی نییه‌.
9. بڕی پێویست خه‌وتنت نیه‌ و شه‌وانه‌ تا ده‌ره‌نگانێك به‌خه‌به‌ریت.
10. نه‌بوونی ڕاهێنه‌ری به‌ ئه‌زموون و كۆرسی كاریگه‌ر.
11. كاتێ پێویستت به‌ ته‌واوكه‌ری خۆراكه‌، وه‌ری ناگریت.
12. جوڵه‌كانت له‌ وه‌رزشه‌كه‌تدا ئه‌كه‌یت به‌ ڕۆتین و بیر له‌ ته‌زینی ماسولكه‌ و كاریگه‌ری سێته‌كان ناكه‌یته‌وه‌.
13. بره‌و نه‌دان به‌ باری ده‌روونیت و قه‌له‌ق بوونت.
14. نه‌بوونی هاوڕێیه‌كی باشی وه‌رزشكار كه‌ هانده‌رت بێت بۆ به‌رده‌وام بوون.
15. گرنگی نه‌دان به‌ خۆگه‌رم كردن (احماء) له‌ پێش یاری كردن كه‌ ئه‌بێته‌ هۆی ڕێگری كردن له‌ پێكان و پچڕان.
16. ماسولكه‌كانت بێزار بوونه‌ له‌ جووڵه‌ و كۆرسی دووباره‌.
17. نه‌بوونی ئامانجێكی باش له‌ وه‌رزشه‌كه‌تدا.

گه‌ر هۆكاری تر ئه‌زانیت و ئێمه‌ بیرمان نه‌بوو پێمان بڵێ له‌ كۆمێنت.



#عمر

(ڕاکێشانی ماسولکەکان) * ڕاکێشانی ماسولکەکان ڕێگا خۆش دەکات زیاتر ئۆکسجینیان بۆ بچێت ٫ ئەم جۆرە ڕێگایە لەگەڵ یاری و دوای ...
29/07/2020

(ڕاکێشانی ماسولکەکان)

* ڕاکێشانی ماسولکەکان ڕێگا خۆش دەکات زیاتر ئۆکسجینیان بۆ بچێت ٫ ئەم جۆرە ڕێگایە لەگەڵ یاری و دوای یاری بۆ حەوانەوەی ماسوولکەکانە ٫ ڕاکێشانی ماسولکە بە بەرنامە ئەنجامی گەورە بوونی ماسولکە بەدەست دێنێ .

( جۆرەکانی لەش ) * کاتێک دوو هاوڕێ بەیەکەوە لەسەر یەک بەرنامەو پرۆگرام یاری دەکەن ،دەبینی یەکێکیان لە مەشقێک لە مەشقەکان...
29/07/2020

( جۆرەکانی لەش )
* کاتێک دوو هاوڕێ بەیەکەوە لەسەر یەک بەرنامەو پرۆگرام یاری دەکەن ،دەبینی یەکێکیان لە مەشقێک لە مەشقەکانی زیاتر لەشی دەڕسکێت، بەڵام ئەوی تریان لە مەشقێکی تر لەشی زیاتر دەڕسکێت. ئەوەش ئەنجامێکی چاوەڕوان کراوە٫ لەوانەیە یەکێکیان ماسولکەی کورت بێت ئەوی تریان ماسولکەی درێژبێت٫ یاخود هەردووکیان ماسولکەیان لە یەک چووە ٫ بەڵام یەکێکیان لەوی تریان ماسولکەی سور یا سپی زیاترە یان لەوانەیە نەرمی کرانەوەی گۆشەی جومگەکانیان جیاوازبێت و لە یەک نەچن٫ یاخود یەکێکیان توانای خواردنی زۆر تری هەیە لەوی تر ووزەی زیاتری هەیە و بەرگەی زیاتر دەگرێت٫ یان یەکێکیان کاری بژێوی ڕۆژانەی کاری قورسترە یا درێژخایەنە وەیان هەر هۆکارێکی تر....

(٣)سێ جۆر لەشمان هەیە زۆر پێویستە وەرزشوانانی لەش جوانی زانیاری و شارەزاییان هەبێت سەبارەت بەجۆری لەشیان:
√(جۆرەکانی لەشی مرۆڤ)
١- ئێکتۆمۆرف:- وەک یاریزانەکانی باسکە٫ کە باریک و درێژن. ئەوانە هەرچەندە دەخۆن کێشیان بەزەحمەت زیاد دەبێت ٫ ئەو شتەی کە دەیخوات یەکسەر دەی سوتێنێ٫ بۆیە لە مرۆڤی سادەو ئاسایی زیاتر پێویستیان بە پرۆتینە ٫ وا باشترە لە پێشی یاری و پاشی یاری پرۆتین بخۆن٫ وە هەروەها کاربۆهیدراتیش زیاد بخوات تا جێی کلایکۆجین پڕبکاتەوە.

٢-میسۆمۆرف:٠ ئەو کەسانەی کە ماسولکەو لەشیان گەورەیە ئێسکیان ئەستورە. لە زۆربەی دۆخەکان دەگونجێن ٫ پرۆتین خواردنیان سادەیەو ڕێک و پێکە٫ لەپێش وەرزش دەخوات و کاربۆهیدراتیش دەخواتەوە لەکاتی وەرزش کردن .

٣-ئیندۆمۆرف:٠ بە پێچەوانەی(ئیکتۆمۆرفە) بێ ئەوەی پرۆتینی زیاد وەربگرێت لەشی دەگونجێنێت ٫ وە بە سادەترین خواردن کێشیان زیاد دەکات ٫ وا باشترە خاوەنی ئەم جۆرە لەشە پرۆتینەکە دابەش بکات بۆ چەند جارێک لە ڕۆژێکدا٫ هەمووی بەیەکەوە نەخوات . وەهەروەها لەگەڵ هەموو ژەمێک ئەو ڕوەکانە بخوات کە ڕیشاڵیان (فایبەر) زۆرە وەکو سۆیا و سێو و سپێناخ و سڵق .

سەرچاوە:٠کتێبی وەرزشی لەش جوانی بۆ پیاوان و خانمان .

ئازاری پشت 💥ئازاری ماسولكه و ته‌شه‌نوجات ( Stiffness)ئه‌م ئازاره‌ به‌هۆی پێكانه‌وه‌ ده‌بێت یان كه‌سه‌كه‌ به‌ بێ خۆ گه‌رم...
28/07/2020

ئازاری پشت

💥ئازاری ماسولكه و ته‌شه‌نوجات ( Stiffness)

ئه‌م ئازاره‌ به‌هۆی پێكانه‌وه‌ ده‌بێت یان كه‌سه‌كه‌ به‌ بێ خۆ گه‌رم كردن فشار و كێشی زۆری خستووه‌ته‌ سه‌ری، یاخود به‌هۆی كه‌شوهه‌واوه‌ تووشی ڕه‌قبوون و ته‌شه‌نوج ده‌بێ. زۆرجار كه‌سی پێكراو ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ كه‌ توشی ئینزلاق بووبێ به‌هۆی زۆری ئازاره‌كه‌وه‌ كه‌ له‌ ڕاستیدا ترسی ناوێ چونكه‌ كێشه‌كه‌ ته‌نها ماسولكه‌یه‌.

🔥شوێنی ئازار: ئازاره‌كه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی پشتیدا نیه‌ و به‌ڵكو له‌ هه‌ردوو ته‌نیشتی بڕبڕه‌ی پشتیدایه‌، كه‌ به‌ خۆنوشتاندنه‌وه‌ ئازاره‌كه‌ زیاد ئه‌كات و به‌ پشت كردن له‌ گه‌رمی یان به‌كارهێنانی ئاوی گه‌رم ئازاره‌كه‌ی كه‌م ئه‌كات.

🌿چارەسەر: مەساج کردن و بەکارھێنانی زەیتی زەیتون و حەپی ئازارشکێن ئەتوانیت نەرمی بۆ بگەڕێنیتەوە و دەست بکەیت بە ڕاهێنان.

💥ئازاری بڕبڕه‌ و كڕكڕاگه‌ (Sliding vertebra)

ئه‌مه‌یان له‌ كاتێكدا ڕوو ئه‌دات كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست قورسایی هه‌ڵگریت یاخود به‌ ڕووداوی ده‌ره‌كی بپێكرێت كه‌ ده‌بێته‌ هۆی جووڵانی بڕبڕه‌ی پشت له‌ ڕێڕه‌وی خۆی یاخود ده‌رچوونی كڕكڕاگه‌ (Disc) كه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌بێته‌ هۆی فشار دروستكردن له‌سه‌ر دڕكه‌ په‌تك (spinal cord).

🔥شوێنی ئازار: ئه‌مه‌یان ئازاره‌كه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی پشتدایه‌و به‌هۆیه‌وه‌ كێشه‌ی ئه‌بێت له‌ ڕێك ڕاوه‌ستان، هه‌روه‌ها زۆرجار كه‌شوهه‌وا كاریگه‌ری له‌سه‌ری نیه‌ و به‌ گه‌رمی هیچ ئازاری كه‌م نابێته‌وه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی فشاری له‌سه‌ر دڕكه‌په‌تك درووست كردووه‌ ئه‌بێته‌ هۆی سڕبوونی قاچی كه‌سه‌كه‌ و ئازاری ئه‌بێت (numbness)، هه‌ندێ جار به‌هۆی به‌رده‌وامبوونی پێكانه‌كه‌ هه‌ست به‌ لاوازی یه‌كێك له‌ قاچه‌كانت ئه‌كه‌یت به‌راورد به‌وه‌كه‌ی تر.

🌿چاره‌سه‌ر: ڕێنمایی ئه‌كرێت به‌ سه‌ردانی كردنی دكتۆری تایبه‌ت به‌و پێكانه‌، پاش وه‌رگرتنی ڕێنمویی ئه‌توانێت هه‌نێك جۆری وه‌رزش بكرێت له‌ هۆڵه‌كاندا له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ری به‌توانا به‌ به‌هێزكردنی ماسوولكه‌ی ده‌ور بڕبڕه‌كه‌.



#عمر

Address


Opening Hours

Monday 07:00 - 23:00
Tuesday 07:00 - 23:00
Wednesday 07:00 - 23:00
Thursday 07:00 - 23:00
Saturday 07:00 - 23:00
Sunday 07:00 - 23:00

Telephone

+9647730990404

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when هۆڵی لەشجوانی کوردستان-کەلار posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

  • Want your business to be the top-listed Gym/sports Facility?

Share