گرووپی شاخەوانیی ناوداران

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • گرووپی شاخەوانیی ناوداران

گرووپی شاخەوانیی ناوداران گرووپێکی سەربەخۆ و قازانج نەویست و خۆبەخشی وەرزشی شاخەوانیە لە پیرمام

02/08/2026

ئەندامانی هەمیشە خۆیان بە بەرپرسیار و بەخەمخۆری سروشت و کۆمەڵگا دەزانن.

چ بەتەنیا بن، چ لەگەڵ گرووپ، هەمیشە دەستپێشخەری کارە چاک و سوودبەخشەکانن؛ چونکە باوەڕیان وایە گۆڕانکارییە گەورەکان بە هەنگاوێکی بچووک دەست پێدەکەن.

🌿 سروشت پارێزین، مرۆڤایەتی بڵاوبکەینەوە، و نموونەیەکی باش بۆ کۆمەڵگا بین.

#سروشتپارێزی #دەستپێشخەری

🌿 گەشتێکی دوو ڕۆژە و یەک شەوەی گرووپی شاخەوانی ناوداران بۆ گۆمی بێکۆدیان 🌄گرووپی شاخەوانی ناوداران بە سەرکەوتوویی گەشتێک...
27/07/2026

🌿 گەشتێکی دوو ڕۆژە و یەک شەوەی گرووپی شاخەوانی ناوداران بۆ گۆمی بێکۆدیان 🌄

گرووپی شاخەوانی ناوداران بە سەرکەوتوویی گەشتێکی دوو ڕۆژە و یەک شەوەی بۆ ناوچە جوانەکانی گۆمی بێکۆدیان ئەنجامدا.

دەستپێکی گەشت لە کانیە ڕەش بوو، کە ئەندامانی گرووپ لە ژێر هەناسەی سروشت و هەوای پاکدا ڕێگایان بڕی بۆ ناوچە شاخاوییەکان. دوای ڕۆژێک پڕ لە پیاسە، دۆزینەوە و چێژ وەرگرتن لە جوانیی سروشت، کەمپینگ لە دۆڵی گورگان ئەنجامدرا، کە شەوێکی ئارام و پڕ لە هاوڕێیەتی و یەکگرتوویی بەسەربرا.

لە ماوەی گەشتدا، ئەندامان چێژیان لە دیمەنە سروشتییە ناوازەکان، هەوای فێنک، سەرچاوە ئاوییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی ژیانە شاخاوییەکان بینی، هەروەها گرنگیی پاراستنی ژینگە و سروشتی پاکیان دووبارە جەخت کردەوە.

سوپاس بۆ هەموو ئەندامانی گرووپ کە بە هاوکاری، ڕێکخستن و بەرپرسیاری، هۆکاری سەرکەوتنی ئەم گەشتە بوون.

گرووپی شاخەوانی ناوداران
سروشت ماڵی هەموومانە؛ با بە یەکەوە بیپارێزین. 🌿�

سەرپەرشتیاری گەشت:عمر على
پێشرەوی گەشت: ئازاد کەریم
پاشرەوی گەشت: اسماعيل عبدالوهاب
وێنەگر: محمد سابیر

کاک اسماعيل عبدالوهاب‎ئەندامی گرووپی شاخەوانی ناوداران، لە ماوەی ٢تا ٣ی تەمموزی ٢٠٢٦ بەشداری لە گەشتێکی شاخەوانی بۆ شیما...
15/07/2026

کاک اسماعيل عبدالوهاب
‎ئەندامی گرووپی شاخەوانی ناوداران، لە ماوەی ٢تا ٣ی تەمموزی ٢٠٢٦ بەشداری لە گەشتێکی شاخەوانی بۆ شیمالی ئێران، پارێزگای مازندەران، بۆ سەرکەوتنی چیای عەلم‌کو (Alam Kuh)،
‎کە بە بەرزی ٤٨٥٠ مەتر لە ئاستی ڕووی دەریا، دووەم بڵندترین چیای ئێرانە.

‎ئەم گەشتە بە هاوکاری مامۆستا سیامەند و بە ڕێبەرایەتی مامۆستا عەباس عەلی‌نژاد ئەنجام درا. ڕێرەوی هەڵبژێردراو (گردە آلمانها) بوو، کە یەکێکە لە سەختترین ڕێگا شاخەوانییەکانی عەلم‌کو، و تێیدا نزیکەی ٦٠٠ مەتر بە شێوازی تەکنیکی (Technical Climbing) سەرکەوتن ئەنجام دەدرێت.

‎دەستپێکی گەشت لە پەناگەی فیدراسیۆنی محەمەد ئۆراز بوو و یەک شەو لەوێ مانەوە. شەوی دووەمیش لە کەمپی سەرچال (Sar Chal Camp) مانەوە و بۆ ڕۆژی دواتر ئامادەی سەرکەوتن بوون.

‎هەرچەندە نەگەیشتن بە لوتکەی چیای عەلم‌کو، بەڵام ئەم گەشتە وانەیەکی گەورەی خۆڕاگری، ئازایەتی و گرنگیدان بە پاراستنی تەندروستی بوو. شاخ فێرمان دەکات کە هەندێک جار گەڕانەوە، خۆی سەرکەوتنێکی ترە؛ چونکە شاخ هەمیشە دەمێنێت و دەرفەتی هەوڵدانەوەش هەمیشە هەیە.
Esmail Malazada Masify

گەشتی ئەوجارەی گروپەکەمان بۆ بەرزترین تاڤگەی هەرێمی کوردستان و عێڕاق بوو کە (   ) بوو لە ناحیەی قەسرێ ی دەڤەری باڵەکایەت...
06/07/2026

گەشتی ئەوجارەی گروپەکەمان بۆ بەرزترین تاڤگەی هەرێمی کوردستان و عێڕاق بوو کە ( ) بوو لە ناحیەی قەسرێ ی دەڤەری باڵەکایەتی ڕەنگین .
لە گوندی وەڵزێوە ئامادەکاریمان کرد و بەڕێگایەکی پڕ لە بلاروک ڕەت بووین و گەیشتین بە ئامانجی گەشتەکەمان کە تاڤگەکە بوو .
سوپاس بۆ خوا کە بەسەلامەتی کۆتاییمان بەگەشتەکە هێنا و گەڕاینەوە خاڵی دەستپێک .

سەرپەرشتیاری گەشت : Hasan Hamo

پێشڕەو : کاک فریاد

پاشڕەو : محمد سابیر

وێنەگر : Badeh Nawrasi

ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی ناوداران

30/06/2026
30/06/2026

📢 ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی ناوداران

🏔️ گەشتێکی یەک ڕۆژە بۆ تاڤگەی کانی بەست

گرووپی شاخەوانی ناوداران بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنێت کە ڕۆژی هەینی ٣/٧/٢٠٢٦ گەشتێکی یەک ڕۆژە بۆ تاڤگەی کانی بەست، کە بەرزترین تاڤگەی کوردستانە و لە ناحیەی قەسرێ هەڵکەوتووە، ئەنجام دەدرێت.

🍃 ئەم گەشتە تایبەتە بەو کەسانەی کە توانای ڕۆیشتن و بەرگەگرتنی گەرما هەیە، و بۆ هەموو تەمەنێک گونجاوە.

🕕 کاتی بەڕێکەوتن: ئەندامانی هەولێر (5:00) بەیانی لە گەراجی جلیل خەیات پاس بەڕێدەکەوێت.
ئەندامانی پیرمام (5:30) بەیانی لە پێش مزگەوتی بازار پاس بەڕێدەکەوێت.
🌇 گەڕانەوە: ئێوارە

🎒 پێداویستییەکان:

* 🥾 جلوبەرگی شاخەوانی
* 👡 پێڵاوی سەندەل
* 🧢 کڵاو و دژەخۆر
* 💧 ئاو بۆ خواردنەوە
* 🥪 یەک ژەم خواردن بۆ نیوەڕۆ
* 🍞 نانی بەیانی لە ڕێگادا دەخورێت
* 🪪 ناسنامە

🌿 لەگەڵمان بن بۆ ڕۆژێکی پڕ لە خۆشی ، هەناسەی پاک و دیمەنی سروشتی دڵڕفێن.

گرووپی شاخەوانی ناوداران

گرووپی شاخەوانی ناوداران گەشتێکی دوو ڕۆژە و یەک شەوەی بۆ ناوچەی پرژێ و تاڤگەی کانیە ڕەش لە قەزای چۆمان ئەنجامدا.ڕۆژی پێن...
13/06/2026

گرووپی شاخەوانی ناوداران گەشتێکی دوو ڕۆژە و یەک شەوەی بۆ ناوچەی پرژێ و تاڤگەی کانیە ڕەش لە قەزای چۆمان ئەنجامدا.

ڕۆژی پێنجشەممە، ١١/٦/٢٠٢٦، دوای نیوەڕۆ بەڕێکەوتین و شەو لە پرژێ کەمپینگمان کرد. لەوێ یادگارییەکی زۆر خۆشمان تۆمار کرد.

ڕۆژی هەینی، دوای نوێژی بەیانی، بەڕێکەوتین بۆ سەردانی تاڤگەی کانیە ڕەش، کە یەکێکە لە جوانترین تاڤگەکانی کوردستان و عێراق. بە کەمتر لە دوو کاتژمێر گەیشتینە شوێنەکە و نانی بەیانیمان لە نزیک تونێلی بەفر خوارد. نە چاوەکانمان تێر دەبوون لە دیمەنە سەرنجڕاکێشەکان ، نە هەناسەکانمان لە هەوای پاک .

دوای پشودان و چرکاندنی چەندین وێنەی یادگاری، گەڕاینەوە بۆ شوێنی کەمپینگ و و پاشان بەڕێکەوتین بۆ سەیرانگای خانێ. لەوێ نانی نیوەڕۆمان خوارد و بە دڵخۆشی کۆتاییمان بە گەشتەکە هێنا.

سوپاس بۆ خوای گەورە کە ئەم گەشتە بە سەرکەوتوویی، ئارامی و سەلامەتی تەواو بوو.

سەرپەرشتیار و وێنەگری گەشت:Sherzad Faris Sulaiman
پێشرەوی گەشت: Nabaz Hawez Xara
پاشرەوی گەشت: ئەشهەد شێرزاد

📸 راگەیاندنی گرووپی شاخەوانی ناوداران

‎((( ژینگەیەک پاک بێت، دڵ و دەروونمان ئارامتر دەبێت )))).‎> ڕۆژی شەممە، ١٥ـی ئایاری ٢٠٢٦،  (بەهجەت رفعت)‎بەرپرسی گرووپی ...
25/05/2026

‎((( ژینگەیەک پاک بێت، دڵ و دەروونمان ئارامتر دەبێت )))).

‎> ڕۆژی شەممە، ١٥ـی ئایاری ٢٠٢٦، (بەهجەت رفعت)
‎بەرپرسی گرووپی شاخەوانی ناوداران وەک سەرپەرشتیارو ڕێبەری گەشت بەشدار بوو لە گەشتێکی سروشتیدا بۆ بناری چیای سەفین، گەلی مۆزیک، ئەشکەوتی چل گەز و بەردە هەڵواسراوەکە ، و ئەشکەوتی هەورێ.
‎> زیاتر لە ٦٥ ئارەزوخوازی شاخەوانی بەشداربوون .
‎سەرەتای گەشتەکە بە هەڵمەتێکی ژینگەپارێزی دەست پێ کرد، ڕێڕەوی گەلی مۆزیک بە تەواوی پاک کردەوە. پاشان
‎ نزیکەی ١٠ کیلۆمەتر رۆیشتن و گەرانەوە خالی دەستپێک.

‎سوپاس بۆ خوا گەشتەکە بە سەرکەوتوویی و سەلامەتی تەواو بوو.
‎> دەستخۆشی تایبەت بۆ هەموو بەشداربووان لە هەموو ئاستەکان، کە نموونەی هاوکاری و یەکگرتووی بوون

گوڵ گەشتی ڕۆژی هەینی گرووپی شاخەوانی ناوداران بۆ ئەشکەوتی بەستون، لە ناو چیای سەربەرزی برادۆست ئەندامان کاتێکی خۆشیان بە...
17/05/2026

گوڵ گەشتی ڕۆژی هەینی گرووپی شاخەوانی ناوداران بۆ ئەشکەوتی بەستون، لە ناو چیای سەربەرزی برادۆست ئەندامان کاتێکی خۆشیان بەسەربرد و وێنەی یادگاریان تۆمار کرد

هەروها هەناسەی پاکیان هەلمژی لە ناو سروشتی دڵڕفێنی ناحیەی مەزنێ، 🌿⛰️
ئەم گەشتەیە پڕبوو لە خۆشی، هاوڕێیەتی و چێژوەرگرتن لە جوانیی سرووشت. ئەندامان کاتێکی ئارام و خۆشیان بەسەر برد و لە هەمان کاتدا چێژیان لە هەوای پاک، دیمەنی سروشتی و شوێنە مێژووییەکانی ناوچەکە وەرگرت. 🌸✨

سوپاس بۆ خوا گەشتەکە بەسەلامەتی و سەرکەوتوویی کۆتایی هات

سەرپەرشتیار و وێنەگری گەشت: بەديع نەورەسی
پێشرەوی گەشت: نەبەز حەوێز
پاشرەوی گەشت : دلدار محمد

راگەیاندنی گرووپی شاخەوانی ناوداران

گەشتی گروپی شاخەوانی ناوداران بۆ ئەشکەوتی بەستون، لە ناو چیای سەربەرزی برادۆست و سروشتی دڵڕفێنی ناحیەی مەزنێ، بوو بە یەک...
15/05/2026

گەشتی گروپی شاخەوانی ناوداران بۆ ئەشکەوتی بەستون، لە ناو چیای سەربەرزی برادۆست و سروشتی دڵڕفێنی ناحیەی مەزنێ، بوو بە یەکێک لە گەشتە جیاواز و خۆشەکان. ئەم گەشتە پڕبوو لە خۆشی، هاوڕێیەتی و چێژ وەرگرتن لە جوانییە سروشتییەکان. هەوای پاک، دیمەنی سەوز و ئارامی ناوچەکە، هەستێکی تایبەتی بە هەموو بەشداربووان بەخشی و یادگارییەکی جوانی لە مێشکیاندا جێهێشت. 🌿⛰

Address

Irbil

Telephone

+9647504551993

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when گرووپی شاخەوانیی ناوداران posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share