23/09/2024
دەرچووانی پۆلی 12 / بۆچی گرنگە بەشی كاری كۆمەڵایەتی لە زانكۆی سەلاحەدین هەلبژێرن ؟
بەشی كاری كۆمەڵایەتی Social Work Department لە كۆلێژی ئاداب كە زۆرترین دەرچووانی ساڵانە ئیشیان بەدەست ئەكەوێت لەبەر ئەوەی جۆری كارەكەیان لە قوتابخانە ناحكومی و نێودەولەتیەكیان پێویستیان پێیە ، جگە لەمەش لە زۆرینەی رێكخراوە ناوەخۆیی ونێودەولەتیەكان كاریان بەدەست ئەكەویت ، هەروەها لە سەنتەرەكانی راهێنانی دەروونی و كۆمەڵایەتی و بەساڵاچوان و خاوەن پێداویستە تایبیتەكان و سەنتەرەكانی ئۆتیزم . لەم بەشە خوێندن بەزمانی ئینگلیزیە ، كە ئەمە خۆی لەخۆیدا وەك ئەوەی هەم پیشەكە (مهنە) و هەمیش زمانی ئینگلیزی فێردەبیت كە ئمیرۆش لە بازاری كاردا زۆر گرنگی هەیە. ئەم بەشە جگە لەبوارە ئەكادیمیەكە پەیوەندی هەیە لەگەل زانكۆكانی دەرەوە و ناوەخۆ و رێكخراوەكان. .بەردەوام راهێنان و مەنهەجی نویێ خستۆتە ناو پرۆگرامەكانی بەش و سوود لە كەسانی دەرەوەی وولات وەردەگرێت بۆ پێش خستنی بەشەكە . زۆرێنەی مامۆستایانی بەشەكەمان بروانامەی وولاتانی دەرەوەیان هەیە ( بەریتانیا، ئەمریكا، چین، كەندا) و هەروەها زانكۆ بەناوبانگەكانی كوردستان لەوانەش زانكۆی كوردستان و زانكۆی سەلاحەدین. بۆ ئەم ساڵی خوێندنی 2024-2025 ئەم بەشە لەتوانای دا هەیە 60-80 دەرچووی هەردوو بەشی زانستی و وێژەیی وەربگرێت . سەرەرای ئەمەش هەڵ ئەرەخسێنێت بۆ دەرچووانی خاوەن پێداویستی تایبەت كەلەم بەشە ئاواتەكانیان بهێنە دی.