چاڵاکی وەرزش و دێدەوانی پەروەردەی دەورووبەر - هەولێر

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • چاڵاکی وەرزش و دێدەوانی پەروەردەی دەورووبەر - هەولێر

چاڵاکی وەرزش و دێدەوانی پەروەردەی دەورووبەر - هەولێر چاڵاکی وەرزش و دێدەوانی پەروەردەی دەورووبەر - هەولێر

ئەمرۆ دووشەمە 2/9/2026بەرێز مامۆستا (فهمی صليوا بابكه) بەرێوەبەری پەروەردە پێشوازی کرد لە هەردوو قوتابی(مريم  نينوس شمعو...
09/02/2026

ئەمرۆ دووشەمە 2/9/2026

بەرێز مامۆستا (فهمی صليوا بابكه) بەرێوەبەری پەروەردە پێشوازی کرد لە هەردوو قوتابی(مريم نينوس شمعون - سليم غدير فريح)
کەتوانیان پلەی یەکەم و دووەم بەدەست بێنن لەپالەوانیەتی تۆپی سەرمێز لەسەرئاستی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر.

پەروەردەی دەرووبەر پاڵەوان بوو🏆ئەمڕۆ پێنجشەممە٥-٢-٢٠٢٦لەژێر چاودێری  و ئامادەبوونی بەرێز مامۆستا ( لقمان سعيد صديق) بەڕێ...
05/02/2026

پەروەردەی دەرووبەر پاڵەوان بوو🏆

ئەمڕۆ پێنجشەممە٥-٢-٢٠٢٦
لەژێر چاودێری و ئامادەبوونی بەرێز مامۆستا ( لقمان سعيد صديق) بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و بە ئامادەبوونی بەرێز مامۆستا ( دلێر عبدالله ) بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەندی هەولێر و مامۆستا (صلاح خۆشناو ) بەرپرسی ناوچەی ئاراس و مامۆستا(بختیار برهان )بەرێو بەری چالاكی وەرزش ودێدەوانی وەزارەتی پەروەردە و مامۆستا (فرهاد ابراهیم ) بەرێوبەری چالاكی وەرزش و دێدەوانی پەروەردەی گشتی هەولێر و مامۆستا (ڤان شوقی) بەرپرسی بەشی چالاکیەکەمان وسەرپەرشتیاران و مامۆستایان..پاڵەوانێتی تێنسی سەر مێزی هەڵبژاردەكانی پەروەردەکانی هەولێر بەڕێوە چوو

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزش و دیدەوانی هەولێر ، لە هۆڵی چالاکی وەرزش و دیدەوانی هەولێر پاڵەوانێتی یاری تێنسی سەر مێز لەسەر ئاستی تیپەکانی کوڕان و کچانی هەڵبژاردەی پەروەردەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر ئەنجامدراكەتێیدا هەشت پەروەردە بەشداربوو، لەسەر ئاستی کچان پەروەردەی دەوروبەر پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و لەسەر ئاستی کوڕان پەروەردەی ناوەندی هەولێر پلەی یەکەمی بەدەست هێنا، دواتر خەڵات بەسەر براوەو. بەشداربووان دابەش کرا . .

لەسەر ئاستی کوڕان
1 - پ، ناوەند 2 - پ، دەوروبەر

لەسەر ئاستی کچان
1 - پ، دەوروبەر 2 - پ، ناوەند .

لەیەکەم یاری خۆیدا پەروەردەی دەوروبەر براوە بووبەبەشداری 8 تیپی هەڵبژاردەی پەروەردەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروە...
19/01/2026

لەیەکەم یاری خۆیدا پەروەردەی دەوروبەر براوە بوو

بەبەشداری 8 تیپی هەڵبژاردەی پەروەردەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر،
ئەمڕۆ دوو شەمە(١٩/١/٢٠٢٦)
لە هۆڵی یانەی وەرزش ئافرەتانی پاڵەوانیەتی (تۆپی فۆتسال قۆناغی ئامادەیی کچان بۆپەروەردەکانی سنوری بەڕێوەیەراتی گشتی پەروەردەی هەوڵیر. دەستی پێکرد و لەیەکەم یاری خۆیدا هەلبژاردەی پەروەردەکەمان سەرکەوتنی بەدەستهینا

پەروەردەی دەوروبەر(٤-٣) پەروەردەی ناوەندی هەولیر

بەمەبەست ئامادەکاری  و بەشداری کردن لە پاڵەوانییەتی یاری فوتسالی قوتابخانە ئامادەییەکانی کچان لە سەر ئاستی پەروەردەی قەز...
07/01/2026

بەمەبەست ئامادەکاری و بەشداری کردن لە پاڵەوانییەتی یاری فوتسالی قوتابخانە ئامادەییەکانی کچان لە سەر ئاستی پەروەردەی قەزاکان

ئەمڕۆ چوارشەممە ٧-١-٢٠٢٦ بەشداربووین لەکۆبەنەوەی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر کە بەسەر پەرشتی مامۆستا ''لقمان سعید صدیق'' بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری چالاکی وەرزشی و دیدەوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەدەی هەولێر, بەرێوەچوو بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ بەڕیوەچوونی پاڵەوانییەتی یاری فوتساڵ بۆ ئامادەییەکانی پەروەردەی قەزاکان بەبەشداری بەرپرسی هۆبەی چالاکی وەرزی و دیدەوانی پەروەردەی قەزاکان.

ڤان شوقی یوسف
بەرپرسی بەشی چالاکی وەرزش دیدەوانی

بەشی دووەم وێنەکان📸
02/12/2025

بەشی دووەم وێنەکان📸

ئەمڕۆ سێشەممە 2025/12/2، بە ئامادەبوونی مامۆستا فەهمی سلێوە بەڕێوەبەری پەروەردەی دەورووبەری هەولێر و، ژمارەیەکی زۆر لە م...
02/12/2025

ئەمڕۆ سێشەممە 2025/12/2، بە ئامادەبوونی مامۆستا فەهمی سلێوە بەڕێوەبەری پەروەردەی دەورووبەری هەولێر و، ژمارەیەکی زۆر لە میوانان و بەرپرسانی حکومی و وەرزشی و دەزگەکانی راگەیاندن، لە درێژەی کار و چالاکییەکانی چالاکی وەرزشی و دێدەوانی پەروەردەی دەورووبەری هەولێر، یاری کۆتایی تۆپی بالە لە نێوان هەردوو ئامادەیی (پیرداود) کوڕان و ئامادەیی (شهید اکرم) کوڕان لە هۆڵی یانەی ئەکاد بەڕێوەچوو، یارییەکەیش بە سەرکەوتنی ئامادەیی (پیرداود) بە ئەنجامی (٢-٠) گێم کۆتایی هات.

لەیاری کۆتایی فوتسالی ئامادەیی کچان ئامادیی (نهرین)سەرکەوت بەسەر ئامادەیی (پیرزین) بەئەنجامی(٢-١)

لەیاری کۆتایی فوتسالی بنەڕەتی کوڕان(٧-٩) ق.(هێدی)سەرکەوت بەسەر ق.(حدیاب)

لەیاری کۆتایی فوتسالی بنەڕەتی کوڕان(١-٦) ق.(بێشە)سەرکەوت بەسەر ق.(عزە)

لە کۆتاییدا خەڵات بەسەر قوتابخانە و قوتابییە سەرکەوتووەکان دابەشکرا.
جێگەی باسە، سەرجەم تێچووی پاڵەوانیەتییەکان بە سپۆنسەری دکتۆر سەفین یاسین سەرۆکی یانەی هەولێر بوو، لێرەوە زۆر سوپاسی دەکەین، سوپاسێکی تایبەتیش بۆ یانەی وەرزشی ئەکاد، کە هەمیشە کارئاسانیان بۆ چالاکییەکانمان کردووە.

لەژێر چاودێری بەرێوەبەری پەروەردە بەڕێز مامۆستا(فهمی صلیوا بابکە) بەسەرپەرشی یەکێتی بادمێنتۆنی ئاسیا و بەهاوکاری بەشەکەم...
17/11/2025

لەژێر چاودێری بەرێوەبەری پەروەردە بەڕێز مامۆستا(فهمی صلیوا بابکە) بەسەرپەرشی یەکێتی بادمێنتۆنی ئاسیا و بەهاوکاری بەشەکەمان هەلسایین بەئەنجامدانی خولێکی یەک رۆژە (شتل تایم)بۆ زیاتر لە(١٠٠) قوتابی قوتابخانەی (مریەمانە) کە بەسوپاسەوە بەرێوەبەری قوتابخانە بەرێز مامۆستا(الفین نجیب صلیوا) هاوکارمان بو وە سوپاسیکی تایبەت بۆ یانەی وەرزشی (ئەکاد) بەدابین کردنی هۆلی داخراوی یانەکەیان کە هەموکات هاوکار بون لەگشت چالاکیەکانی بەشەکەمان.
وەمەبەست لەم خوولە زیاتر ئاشناکردنی یاری ریشە(بادمێنتون) بە قوتابیانی سنووری پەروەردەکەمان.

ڤان شوقی یوسف
بەرپرسی بەشی چالاکی وەرزش ودێدەوانی

ئەمڕۆ  یەک شەمە       ٢/١١/٢٠٢٥  لە درێژەی کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەورووبەری هەولێر/ بەشی چالاکی وە...
02/11/2025

ئەمڕۆ یەک شەمە ٢/١١/٢٠٢٥

لە درێژەی کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەورووبەری هەولێر/ بەشی چالاکی وەرزشی و دێدەوانی، هەستاین بە کردنەوەی خولی تۆپی بالە بۆ قوتابخانەکانی ئامادەییەکانی کوڕان (١٠-١٢)
بە سوپاسەوە خولەکە بە سپۆنسەری بەڕێز (سەفین یاسین) سەرۆکی یانەی وەرزشی هەولێر بەڕێوەدەچێت.

ئامادەیی شهید اکرم ٢-١ ئامادەیی رێدیار
پیرداود (٢-٠) قۆریتان
بەو ئەنجامەش هەردوو قوتابخانەی (شهید اکرم-پیرداود) گەیشتنە یاری کۆتایی

ئەمڕۆ  پێنج شەمە       ٣٠/١٠/٢٠٢٥  لە درێژەی کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەورووبەری هەولێر/ بەشی چالاکی ...
30/10/2025

ئەمڕۆ پێنج شەمە ٣٠/١٠/٢٠٢٥

لە درێژەی کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەورووبەری هەولێر/ بەشی چالاکی وەرزشی و دێدەوانی، هەستاین بە کردنەوەی خولی تۆپی بالە بۆ قوتابخانەکانی ئامادەییەکانی کوڕان (١٠-١٢)
بە سوپاسەوە خولەکە بە سپۆنسەری بەڕێز (سەفین یاسین) سەرۆکی یانەی وەرزشی هەولێر بەڕێوەدەچێت.

ئەمڕۆ  پێنج شەمە       ٣٠/١٠/٢٠٢٥  لە درێژەی کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەورووبەری هەولێر/ بەشی چالاکی ...
30/10/2025

ئەمڕۆ پێنج شەمە ٣٠/١٠/٢٠٢٥

لە درێژەی کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەورووبەری هەولێر/ بەشی چالاکی وەرزشی و دێدەوانی، هەستاین بە کردنەوەی خولی فوتساڵ بۆ قوتابخانەکانی ئامادەییەکانی کچان (١٠-١٢)
بە سوپاسەوە خولەکە بە سپۆنسەری بەڕێز (سەفین یاسین) سەرۆکی یانەی وەرزشی هەولێر بەڕێوەدەچێت.

ئەمڕۆ  چوارشەمە       ٢٩/١٠/٢٠٢٥  لە درێژەی کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەورووبەری هەولێر/ بەشی چالاکی و...
29/10/2025

ئەمڕۆ چوارشەمە ٢٩/١٠/٢٠٢٥

لە درێژەی کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەورووبەری هەولێر/ بەشی چالاکی وەرزشی و دێدەوانی، هەستاین بە کردنەوەی خولی فوتساڵ بۆ قوتابخانەکانی ئامادەییەکانی کچان (١٠-١٢)
بە سوپاسەوە خولەکە بە سپۆنسەری بەڕێز (سەفین یاسین) سەرۆکی یانەی وەرزشی هەولێر بەڕێوەدەچێت.

ئەمڕۆ  سێ شەمە  ٢٨/١٠/٢٠٢٥یاری کۆتاییلە درێژەی کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەورووبەری هەولێر/ بەشی چالاک...
28/10/2025

ئەمڕۆ سێ شەمە ٢٨/١٠/٢٠٢٥

یاری کۆتایی
لە درێژەی کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەورووبەری هەولێر/ بەشی چالاکی وەرزشی و دێدەوانی، هەستاین بە کردنەوەی خولی فوتساڵ بۆ قوتابخانەکانی بنەڕەتی کوڕان
بە سوپاسەوە خولەکە بە سپۆنسەری بەڕێز (سەفین یاسین) سەرۆکی یانەی وەرزشی هەولێر بەڕێوەدەچێت.

ياری کۆتایی خوولی فوتسالی بنەڕەتی کوڕان (٧-٩)
قوتابخانەی هيدی بووە پالەوانی خولەکە دوای سەرکەوتنی بەسەر قوتابخانەی حدیاب

Address

Do Saed
Irbil
44001

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when چاڵاکی وەرزش و دێدەوانی پەروەردەی دەورووبەر - هەولێر posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category