02/09/2026
لە شوباتی ١٥٠٤ لە لە کاتی چوارەمین و کۆتا گەشتی کریستۆفەر کۆڵمبس بۆ کیشوەری ئەمریکا
کەشتییەکانی کۆڵمبس تێکشکابوون و ئەو و تاقمەکەی لەو دوورگەیە گیریان خواردبوو. لە سەرەتادا خەڵکی خۆجێی دورگەکە کە هیندە سوورەکان بوون یارمەتییان دەدان و خواردنیان پێدەدان بەڵام دوای چەند مانگێک پەیوەندیی نێوانیان تێکچوو ، خەڵکی نیشتەجێی دورگەکە ئیتر ڕەتیانکردەوە خواردنیان پێ بدەن بەمەش کۆڵمبس و تاقمەکەی ڕووبەڕووی مەترسی برسێتی بوونەوە
سەرەڕای ئەوەی لە تاقمەکەیدا فەلەکناس هەبوو هەروەها کۆڵمبس خاوەنی خشتەی فەلەکناسی بوو کە تێیدا باسی مانگ گیرانی شوباتی ١٥٠٤ کرابوو ، کۆڵمبس بەتەواوی دەیزانی لە چەند ڕۆژ داهاتوو مانگ گیرانێکی تەواو ڕوودەدات
خەڵکی ناوچەکەی ئاگادار کردەوە و پێی گوتن کە خوای ئەوان تووڕە بووە لەوەی خواردن بە کۆڵمبس و پیاوەکانی نادەن ، وەکو نیشانەیەک بۆ ئەو تووڕەییە لە شەوی داهاتوودا مانگ سوور دەبێتەوە و ون دەبێت
کریستۆفەر کۆڵمبس هەڕەشەی لە هیندە سورەکان کرد ئەگەر خواردنی مانگێکی تەواوی نەدەنێ بۆ تاقمەکەی ئەوا مانگیان لێ دەدزێت ! هیندە سورەکان پێیان وابوو ئەو پیاوە خەڵەفاوە و ناتوانێت کارێکی لەو شێوەیە بکات و ئەو هەرەشەیەی نایەتە دی بۆیە زۆر گوێیان پێ نەدا ،کە مانگ گیرانەکە ڕوویدا هیندە سورەکان بەپەلە هاتن بۆلای کۆڵمبس و لێی پاڕانەوە تا مانگیان بۆ بەڕەڵا بکات ئەوانیش ئامادەن مەرجەکانی جێبەجێ بکەن و خواردنی تاقمەکەیشی بدەن ، مانگ بەرەڵا کراو هیندە سورەکان سەرکەوتنیان بەدەست هێنا لە بەدەستهێنانەوەی مانگەکەیان ، ڕێوڕەسمە ئاینیەکانیان لە ژێر تیشکی مانگە شەو بەردەوام بوو ، بەڵام لەبەرامبەر ئەوەدا دورگەکەیان بە هەموو سامانەکانیەوە دۆڕاند و دواتر ژیانی خۆیشیان لەدەست دا
بازرگانی کردن بە بەرگی ئاینەوە لەو کۆمەڵگایانەی نەزانی تیایاندا بڵاوە ڕەواجی زیاترە ، گەر ویستت کۆنترۆڵی نەزان بکەی ئەوەندە بەسە بەرگی ئاینی بۆ لە شتەکانەوە بپێچی ...