یانەی وەرزشی ئاشتی:ashty sports club

نەوەی ئایندە لێرە پەروەردە دەکرێن…ئاشتی  بەردەوامە لە پێگەیاندن و پەروەردەکرنی نەوەیەکی تەندرست و پێشکەوتوو لە بواری وەر...
26/07/2026

نەوەی ئایندە لێرە پەروەردە دەکرێن…

ئاشتی بەردەوامە لە پێگەیاندن و پەروەردەکرنی نەوەیەکی تەندرست و پێشکەوتوو لە بواری وەرزش…

بەشی کیک بۆگسینیگ لەیانەی ئاشتی بەسەرپەرشتی راهێنەری بەئەزمون و ئەکادیمی مامۆستا (یەحیا نەوزەر) بەردەوامن لەمەشق و راهێنانەکانیان.

لە هەفتەی چوارەمی خولی تازەپێگەیشتووانی یانەکانی پارێزگای سلێمانی کوڕانی ئاشتی ڕووبەڕوی یانەی چیا بوونەوە و یاریەکە بە ئ...
23/07/2026

لە هەفتەی چوارەمی خولی تازەپێگەیشتووانی یانەکانی پارێزگای سلێمانی کوڕانی ئاشتی ڕووبەڕوی یانەی چیا بوونەوە و یاریەکە بە ئەنجامی ( ١-١ ) کۆتایی هات.

ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی

ئاریا ئیدریس … ئەستێرە گەشاوەکەی تۆپی سەرمێزی یانەی ئاشتی و داهاتووی تۆپی سەرمێزی عێراق ...هەندێک یاریزان تەنها یاری دەک...
19/07/2026

ئاریا ئیدریس … ئەستێرە گەشاوەکەی تۆپی سەرمێزی
یانەی ئاشتی و داهاتووی تۆپی سەرمێزی عێراق ...

هەندێک یاریزان تەنها یاری دەکەن بەڵام هەندێکیان بە هەوڵ و ئیرادەی خۆیان ڕێگای سەرکەوتن دەنووسن ...

ئاریا ئیدریس ئەستێرەی دیاری یانەی وەرزشی ئاشتی و یەکێکە لەو یاریزانانەی کە ساڵانێکە خەونی پۆشینی درێسی هەڵبژاردەی نیشتیمانی تۆپی سەرمێزی عێراقی لە دڵدا هەڵگرتووە بە ماندووبوون و ڕاهێنانی بەردەوام و باوەڕ بە خۆی ئێستا لە نزیکترین هەنگاویدایە بۆ جێبەجێکردنی ئەو خەونە ...

سبەی (۲٠ / ۷ / ۲٠۲٦ ) لە پالاوتنی یاریزانانی هەڵبژاردەی تۆپی سەرمێزی عێراق بۆ ئاستی پێشکەوتوان ئاریا لەگەڵ ( ۱٠ ) یاریزان لە باشترین یاریزانانی وڵات پێشبڕکێ دەکات بە هیوای ئەوەی شوێنی خۆی لە ڕیزی هەڵبژاردەی تۆپی سەرمێزی نیشتیمانی عێراق مسۆگەر بکات ...

هیوادارین سبەی ڕۆژی دەستپێکی خەونێک بێت کە ساڵانێکە بۆی هەوڵ دەدات و ماندوو نابێت بە هیواوە ڕاهێنان دەکات
ئاریا هیوای هەموو ئاشتی و ئەستێرەیەکی لە دایک بوو بۆ سەرکەوتن ...

ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی ئاشتی

ئاشتی بە بردنەوە دەستی بە خولی یانە نایابەکانی عێراق کرد تۆپی سەرمێزی یانەی وەرزشی ئاشتی لە پایتەختی کوردستانەوە بە دەرک...
16/07/2026

ئاشتی بە بردنەوە دەستی بە خولی یانە نایابەکانی عێراق کرد

تۆپی سەرمێزی یانەی وەرزشی ئاشتی لە پایتەختی کوردستانەوە بە دەرکەوتنێکی بەهێز دەستی بە خولی یانە نایابەکانی عێراق کرد و لە یەکەم یاریی خۆیدا بە ئەنجامی (٣-٠) لە یانەی نەجەفی بردەوە تۆپی سەرمێزی ئاشتی بەیەکێک لە یانە دیاو ئاستبەرزەکانی کوردستان و عێراق هەژماردەکرێت و قوتابخانەیەکی بەهێزی هەیە لە دروستکردنی یاریزان دەیان ئەستێرەی گەورەی تۆپی سەرمێزی پێشکەشی هۆڵەکانی تۆپی سەرمێزی کوردستان و عێراق کردوە ...

ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی ئاشتی

13/07/2026

شێرەکانی ئاشتی هێزی ڕاستەقینەی تۆپی پێی شاری سلێمانی ..

" ئاشتی شوێنی لەدایکبوونی ئەستێرەکانی تۆپی سەرمێز " چالاکی و پاڵەوانیەتیە ناوخۆیەکانی خولی هاوینە لە بەشی تۆپی سەرمێزی ی...
12/07/2026

" ئاشتی شوێنی لەدایکبوونی ئەستێرەکانی تۆپی سەرمێز "

چالاکی و پاڵەوانیەتیە ناوخۆیەکانی خولی هاوینە لە بەشی تۆپی سەرمێزی یانەی وەرزشی ئاشتی درێژەی هەیە و بەردەوامە لە پاڵەوانیەتیەکدا کە بەشداربووان بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوتن کوڕان و کچان توانیان توانا و لێهاتوویی خۆیان پیشان بدەن ...

لە کۆتایدا بە ئامادەبوونی کەس و کاری یاریزانان مەدالیای بەشداری بەسەر هەموو بەشداربوواندا دابەش کرا و کەشێکی پڕ لە دڵخۆشی و هیوا بۆ داهاتوو دروست بوو لەلایان ...

تۆپی سەرمێزی یانەی وەرزشی ئاشتی تەنها شوێنی ڕاهێنان نیە قوتابخانەیەکی گەورەی پەروەردەی پاڵەوانانە لە سەر ئاستی شاری سلێمانی و کوردستان و عێراق کە تا ئێستا دەیان ئەستێرەی وەرزشی لێوە دەرچوون و هەروا بەردەوامە لە دروستکردنی ئەستێرەی نوێی تۆپی سەرمێز …

ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی ئاشتی

"ئاشتی شوێنی گەشەکردنی بەهرە و دروستبوونی پاڵەوانەکان  ئێوارەی ئەمڕۆ  (۱۱ /۷ / ۲٠۲٦ )  یانەی وەرزشی ئاشتی مەراسیمێکی تای...
11/07/2026

"ئاشتی شوێنی گەشەکردنی بەهرە و دروستبوونی پاڵەوانەکان

ئێوارەی ئەمڕۆ (۱۱ /۷ / ۲٠۲٦ ) یانەی وەرزشی ئاشتی مەراسیمێکی تایبەت و ڕێزلێنانی بۆ تیپەکانی قوتابخانەی تۆپی پێ یانە بەڕێوەبرد بە ئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆک و سکرتێر و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانە لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە باوک و دایک و خێزانی یاریزانان ...

ئەم مەراسیمە بۆ ڕێزلێنان لە تیپەکانی ئاستی تەمەن (2012–2013) و (2014–2015) تەرخان کرابوو ئەو تیپانەی کە لە پاڵەوانیەتی یانە و فێرگەکانی شاری سلێمانی و هەڵەبجە و دەوروبەری یاریەکی ئاست بەرز و ئاستێکی تەکنیکی بەرچاو بەرزیان پێشکەش کردبوو توانیان پلەی دووەم لە هەردوو پاڵەوانیەتیەکە بەدەست بهێنن و ناوی یانەی وەرزشی ئاشتی بە شانازیەوە بەرز بکەنەوە ...

ئەم دەستکەوتانە بەرهەمی ساڵانێک ماندووبوون و ڕاهێنان و باوەڕ و هاوکاری و پاڵپشتیی بەردەوامی ڕاهێنەران و خێزانەکانیانە ئەو کەسانەی هەمیشە لە پشت هەنگاوەکانی منداڵان و لاوان وەستاون ...

یانەی وەرزشی ئاشتی بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتی و پەرەپێدانی بەهرە و توانا وەرزشیەکان چونکە باوەڕی وایە ئەم منداڵانە
پاڵەوانانی داهاتووی ئاشتی و سلێمانی و کوردستان و عێراقن ...

ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی ئاشتی

ئاشتی شوێنی کۆبوونەوەی خێزانەکانی شار ...لە شەوانی مەشق و ڕاهێناندا ئەکادیمیای تۆپی پێی یانەی وەرزشی ئاشتی بە ئامادەبوون...
09/07/2026

ئاشتی شوێنی کۆبوونەوەی خێزانەکانی شار ...

لە شەوانی مەشق و ڕاهێناندا ئەکادیمیای تۆپی پێی یانەی وەرزشی ئاشتی بە ئامادەبوونی خێزان و کەس‌ و کاری یاریزانان بووەتە شوێنێکی پڕ لە هیوا و هاندان و دیمەنە جوانەکان ...

ڤیستیڤاڵ و پاڵەوانیەتیە ناوخۆیەکان تەنها یاری تۆپی پێ نین بەڵکو کۆبوونەوەی خێزان و دروستکردنی یادەوەری جوان و بەهێزکردنی ڕۆحی هاوکاری و خۆشەویستیی وەرزش و کۆبونەوەی خێزانەکانی شار ...

ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی ئاشتی

شاندێکی یانەی وەرزشی ئاشتی سەردانی ڕێکخراوی وەرزشکارە دێرینەکانی شاری سلێمانی کرد ... ئێوارەی ( ۸ / ۷ / ۲٠۲٦ )  شاندێک ل...
09/07/2026

شاندێکی یانەی وەرزشی ئاشتی سەردانی ڕێکخراوی وەرزشکارە دێرینەکانی شاری سلێمانی کرد ...

ئێوارەی ( ۸ / ۷ / ۲٠۲٦ ) شاندێک لە یانەی وەرزشی ئاشتی کە پێک هاتبوو لە مامۆستا (سامان عبدلصمد ) سەرۆکی یانەو بە بەشداری ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانە سەردانی ڕێکخراوی وەرزشکارە دێرینەکانیان کرد ...

لەو سەردانەدا پیرۆزباییان ئاراستەی دکتۆر ( ئەحمەد بەهادین ) کرد بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی ڕێکخراو هیوایان بۆ سەرکەوتن و تەمەن درێژی و سەرفرازیان بۆ خواست و کە بە پلانی نوێ و دیدێکی پێشکەوتوو خزمەت بە وەرزشکارە دێرینەکان بکات ...

هەروەها شاندی یانەی وەرزشی ئاشتی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی مامۆستا ( کەمال نوری ) کرد بە هۆی ئەو خزمەتگوزاریە دڵسۆزانە و بەردەوامانەی کە لە ماوەی ڕابردوودا بۆ وەرزشکارە دێرینەکان ئەنجامی داوە و جەخت لەسەر ئەوە کرا کە خزمەتە دڵپاکانەکانی هەمیشە بە ڕێز و پێزانین لە یادی هەموواندا دەمێنێتەوە ...

ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی ئاشتی

گەڕی دووەم لە یاریەکانی خولی تازەپێگەیشتوانی یانەکانی سلێمانیئاشتی ١ ـ ٢ هەڵەبجەی شەهید بەهیوای سەرکەوتن لە یاریەکانی دا...
08/07/2026

گەڕی دووەم لە یاریەکانی خولی تازەپێگەیشتوانی یانەکانی سلێمانی

ئاشتی ١ ـ ٢ هەڵەبجەی شەهید
بەهیوای سەرکەوتن لە یاریەکانی داهاتوودا بۆ کوڕانی ئاشتی.

ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی ئاشتی

Address

Rzgary 408
As Sulaymaniyah

Telephone

+964533300499

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when یانەی وەرزشی ئاشتی:ashty sports club posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to یانەی وەرزشی ئاشتی:ashty sports club:

Shortcuts

Share