31/08/2026
یەکێتی بالەی سلێمانی خولی فێرگەکانی کچان بۆ لە دایک بوانی 2010 بەڕێوە دەبات
لە نێو هۆڵی شەهیدی ئەندازیار ئەحمەدی تایبەت بە یانەی وەرزشی پێشمەرگەو کاتژمێر 2:00 ی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی سێ شەممە 1 ئەیلولی 2026 و بە بەشداری 12 تیم خولی بالەی کچانی فێرگەکانی سنوری شاری سلێمانی دەست پێدەکات کە بڕیارە یارییەکانی ماوەی دوو ڕۆژ بخایەنێت و یەکێتی بالەی سلێمانی بە هاوکاری یانەی پێشمەرگە سەرپەرشتی دەکات .
سەبارەت بەو خولە نەهرۆ حمە عەزیز ، ڕاهێنەری فێرگەی بالەی یانەی پێشمەرگە ووتی مەبەست لەم خولە پێشکەوتنی یاری بالەیە لەسەر ئاستی کچان کە ساڵانێکە زۆرێک لە یانەکان گرنگی پێدەدەن ، نەهرۆ ووتیشی کردنەوەی ئەم خولانە گرنگی زۆری دەبێت و ئاستی یاریزانان بۆ داهاتوو وە پێشکەوتنیان دیاری دەکرێت .