K.D.O Karate

K.D.O Karate كاراتی شۆتۆكان - Shotokan Karate

هۆڵی كاراتی سه‌روه‌ری به‌ سه‌رپه‌رشتی مامۆستا (فواد نوری)
مامۆستای كومیته‌ مامۆستا ( سامان فایه‌ق)
ناونیشان : سلێمانى/گه‌ره‌كى فه‌رمانبه‌ران/خوار ته‌لارى كومه‌له‌ى هه‌ره‌وه‌زى نيشته‌جي بوون
ژ.ت : 07701543382

سوپاس و پێزانین. سەردانی دامەزرێنەر و سەرۆکی ڕێکخراوی گەشەپێدانی کاراتێ K.D.O بەڕێز دکتۆر فوئاد نوری سعید بۆلای هەریەک ل...
25/08/2026

سوپاس و پێزانین.

سەردانی دامەزرێنەر و سەرۆکی ڕێکخراوی گەشەپێدانی کاراتێ K.D.O بەڕێز دکتۆر فوئاد نوری سعید بۆلای هەریەک لە بەڕێزان:

1. بەڕێز دکتۆر یوسف گۆران جێگری ڕێکخراوی گەشەپێدانی کاراتێ.
2. بەڕێز دکتۆر عەلی تەها سەرۆکی
بۆردی وەرزشی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.

لە سەردانەکەیدا، سوپاس و پێزانینی تەواوی K.D.O ی بۆ هەردوولا دوپات کردەوە لە پای پشتگیری بەردەوامیان بۆ ڕێکخراوەکەمان و زیاتر بەرەوپێشبردنی هونەری بەرگری کاراتێ شۆتۆکان

ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی گەشەپێدانی کاراتێ K.D.O
25 ی ئاب. 2026

20/08/2026

ڕاپۆرتێکی ڤیدیۆیی کەناڵ 8 دەربارەی سەرکەوتنەکانی پاڵەوانانی ڕێکخراوی گەشەپێدانی کاراتێ K. D. O لە وڵاتی تورکیا.

ئەلەند سالار یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی K.D.O کە بێ دابڕان ٧ ساڵ ماندووبوون و ڕاهێنان کردن توانیویەتی چەندین مەدالیای...
15/08/2026

ئەلەند سالار یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی K.D.O کە بێ دابڕان ٧ ساڵ ماندووبوون و ڕاهێنان کردن توانیویەتی چەندین مەدالیای ناوخۆ و دەرەوە بەدەست بێنێت وە ئێستاش خۆنەویستانە بەردەوامە لە ڕاهێنانکردن و ئامادەکاری بۆ پاڵەوانیەتی بەرزتر.

سەرکەوتنێکی پرشنگدار؛ پاڵەوانانی ڕێکخراوەی گەشەپێدانی کاراتێ (KDO) مۆرکی خۆیان لە حەوتەمین پاڵەوانێتی جیهانیی جێمیلیک دا...
11/08/2026

سەرکەوتنێکی پرشنگدار؛ پاڵەوانانی ڕێکخراوەی گەشەپێدانی کاراتێ (KDO) مۆرکی خۆیان لە حەوتەمین پاڵەوانێتی جیهانیی جێمیلیک دا دەکوتن.

لە گەشتێکی پڕ لە شانازی و دەستکەوتدا، یاریزانان و تیمی ڕێکخراوەی گەشەپێدانی کاراتێ (KDO) بەرەو وڵاتی تورکیا بەڕێکەوتن بۆ بەشداریکردن لە حەوتەمین پاڵەوانێتی جیهانیی جێمیلیک بۆ هونەری بەرگری کاراتێ. لەم سەردانە مەزنەدا، تیمی ڕێکخراوەکەمان لەلایەن سەرۆک و دەستەی شارەوانی و کاراتێی شاری جێمیلیکەوە بە گەرمترین شێوە پێشوازییان لێکرا، کە ئەمەش نیشانەی پێگە و ڕێزی گەورەی وەرزشوانانمان بوو لەو وڵاتەدا.
جێگەی باسە کە دادوەری نێودەوڵەتی و ئەندامی ڕێکخراوەکەمان بەڕێز زانا ڕەزا، لەگەڵ بەڕێز کامەران سعید یاوەرەی گەشتەکەبوون و بەشداریان کرد لە هەڵسەنگاندنی پاڵەوانیەتیەکە.

پاڵەوانەکانی ڕێکخراوەکەمان توانیان بە ورەیەکی پۆڵایین و ئیرادەیەکی بەهێزەوە رکابەرییەکان بەڕێوەبەرن و چەندین مەدالیای شایسته بۆ کوردستان و ڕێکخراوەکەمان بەدەستبهێنن و ئاڵاکەمان بەرزبکەنەوە:

یارا فوئاد – لە ئاستی پێشکەوتووان، پلەی یەکەم و مەدالیای ئاڵتونی بەدەستهێنا.

وادە سامان – لە ئاستی منداڵان ، پلەی دووەم و مەدالیای زیوی بەدەستهێنا.

تەمەن عیرفان – پلەی دووەم و مەدالیای زیوی مسۆگەر کرد.

ئایە فوئاد – لە ئاستی پێشکەوتووان، پلەی دووەم و مەدالیای زیوی بەدەستهێنا.

محمد ئاوات (١٧ ساڵان) – پلەی سێیەم و مەدالیای بڕۆنزی بەدەستهێنا.

یاد کاروان – لە ئاستی پێشکەوتووان، پلەی سێیەم و مەدالیای بڕۆنزی بەدەستهێنا.

ئەلەند سالار – لە ئاستی پێشکەوتووان، پلەی سێیەم و مەدالیای بڕۆنزی بەدەستهێنا.

ئەم سەرکەوتنە گەورەیە بەرهەمی ماندووبوون و ڕاهێنانی بەردەوام و پشودرێژیی تیمی ڕێکخراوەکەمانە.

پیرۆزبایی لە سەرجەم پاڵەوانەکان، ڕاهێنەران و خانەوادەی وەرزشیی KDO دەکەین و هیوای سەکەوتن و بەدیهێنانی دەستکەوتی گەورەتریان بۆ دەخوازین.

لێرەشەوە بە پێویستی ئەزانین کە سوپاسی تایبەتی خۆمان پێشکەش بەم دوو لایەنەی خوارەوە بکەین بۆ هەوڵ و ماندووبوونیان لەگەڵمان.

1. بۆردی وەرزشی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ هاوکاریکردنمان بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانیەتییەکە.

2. بەڕێز دکتۆر یوسف گۆران جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی گەشەپێدان.

ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی گەشەپێدانی کاراتێ K.D.O
11 ی ئاب ی 2026.

24/06/2026

مەشقی ئەمشەوی ڕێکخراوی گەشەپێدانی کاراتی، بە سەرپەرشتی سەرپەرشتیاری باڵا (شوسێکی شیهان) بەڕێز دکتۆر.فوئاد نوری سعید. یاریدەدەری پڕۆفیسۆر لە زانکۆی سلێمانی.

ناونیشان
سلێمانی، فەرمانبەران، خوار دۆندرمەی ئیتاڵی
07729559720

13/06/2026

شیکردنەوەی مانای وشەی کاراتێ.

لە لایەن بەڕێز دکتۆر فوئاد نوری سعید، یاریدەدەری پڕۆفیسۆر لە زانکۆی سلێمانی و خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرا لە کاراتێ و پلەی دان ٧ لە کاراتێ شۆتۆکان.
و سەرۆکی ڕێکخراوی گەشەپێدانی کاراتی
K.D.O Karate

05/06/2026

🥋 هاوینی ئەمساڵ جیاوازترە! خولی تایبەتی کاراتی بۆ منداڵان ✨

دەتەوێت منداڵەکەت لە بری کات بەسەربردن بە مۆبایل و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان، متمانە بەخۆبوونی بەرزبێتەوە و جەستەیەکی تەندروست بنیات بنێت؟

لە [ڕێکخراوی گشەپێدانی کاراتی KDO KARATE]، خولی هاوینەی کاراتیمان بۆ تەمەنە جیاوازەکان کردووەتەوە لەژێر سەرپەرشتی ڕاهێنەری پسپۆڕ و پیشەگەر کە خاوەنی بڕوانامەی فەرمی و نێودەوڵەتی ژاپۆنییە.

💡 سوودەکانی کاراتی بۆ منداڵەکەت:

🧠 زیادکردنی تەرکیز و دیسپلین: یارمەتی منداڵ دەدات لە ژیانی ڕۆژانە و خوێندنیدا سەرکەوتووتر بێت.

💪 بەرگری لە خۆکردن و متمانە بەخۆبوون: متمانەیەکی بەرزی پێدەبەخشێت و فێری دەکات چۆن لە کاتی پێویستدا بەرگری لە خۆی بکات.

🏃‍♂️ تەندروستی و چالاکی جەستەیی: جەستەی بەهێز دەکات، نەرمی پێدەبەخشێت و لە تەمەڵی دووری دەخاتەوە.

🏅 تایبەتمەندییەکانی خولەکە:

لە کۆتایی هەر پلەیەکدا (پشتوێنێک)، منداڵەکان بڕوانامەی فەرمی پێشکەش دەکرێت.

دوای تەواوبوونی هاوین، مەشقەکان ناوەستن! ئەو یاریزانانەی ئارەزوو دەکەن، دەتوانن لە دوای هاوینیش بەردەوام بن تا دەگەنە بەرزترین پلەکانی کاراتی.

📍 ناونیشان: [سلێمانی، فەرمانبەران، خوار دۆندرمەی ئیتاڵی]

📞 بۆ ناونووسین: [07720559720]

14/05/2026

🥋 مژدە بۆ ئارەزومەندانی وەرزش و هونەری بەرگری!

ڕێکخراوەی گەشەپێدانی کاراتی (K.D.O KARATE) خولێکی تایبەتی فێربوونی هونەری بەرگری کاراتی شۆتۆکان دەکاتەوە.

📋 زانیاری دەربارەی خولەکە:

کات: تایبەت بە هاوینی ٢٠٢٦.

تەمەن: بۆ سەرجەم تەمەنە جیاوازەکان دەرفەت ڕەخسێنراوە.

ناونوسین: لە ئێستادا پڕۆسەی ناونوسین دەستی پێکردووە و دەتوانن جێگەی خۆتان دیاری بکەن.

ئەگەر دەتەوێت لە هاوینی ئەمساڵدا جەستەیەکی تەندروست و شارەزاییەکی بەرز لە بەرگری لەخۆکردن بەدەستبهێنیت، ئێستا کاتی ناونوسینە!

بۆ ناونوسین و بەشداریکردن:

سلێمانی، فەرمانبەران، خوار دۆندرمەی ئیتاڵی.
ژ.مۆبایل: 07729559720

هێز، متمانە و پاراستن.. تایبەت بە خانمانی بەڕێز! 🌸🥋خانمانی ئازیز، هاوینی ٢٠٢٦ بکەنە وێستگەیەک بۆ نوێکردنەوەی وزە و بەهێز...
09/05/2026

هێز، متمانە و پاراستن.. تایبەت بە خانمانی بەڕێز! 🌸🥋

خانمانی ئازیز، هاوینی ٢٠٢٦ بکەنە وێستگەیەک بۆ نوێکردنەوەی وزە و بەهێزکردنی جەستە و دەروونتان. ڕێکخراوەکەمان (ڕێکخراوی گەشەپێدرانی کاراتی) خولێکی تایبەت و بێهاوتای هونەری بەرگری کاراتی ڕادەگەیەنێت کە بە وردی بۆ پێداویستییەکانی خانمان ئامادە کراوە.

چی ئەم خولە جیاواز دەکات؟

• سەرپەرشتی ئەکادیمی: خولەکە لە لایەن ڕاهێنەری پسپۆڕ و خاوەن بڕوانامەی ژاپۆنی سەرپەرشتی دەکرێت، کە بە زانستییانەترین شێواز تەکنیکەکان دەگەیەنن.

• ژینگەیەکی تایبەت: ڕاهێنانەکان لە کەشێکی تەواو گونجاو و تایبەت بە خانماندا بەڕێوە دەچن.

• ئەزموون و لێهاتوویی: سوودوەرگرتن لە شارەزایی ساڵانێکی زۆری ڕاهێنەرانی بە ئەزموون لە بواری هونەرە بەرگرییەکاندا.

ئامانجەکانی خولەکە:

1. فێربوونی تەکنیکەکانی بەرگری لە خود (Self-Defense) بە شێوازێکی کاریگەر.
2. دابەزاندنی کێش و بەدەستهێنانی ڕێکی و جوانی جەستە.
3. کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ و زیادکردنی ئارامیی دەروونی و متمانە بەخۆبوون.

تۆ شایستەی ئەوەیت کە هەمیشە بەهێز و پارێزراو بیت. پەیوەندیمان پێوە بکە و لەگەڵ باشترینەکان دەست پێ بکە!

ئێستا پەیوەندی بکە و ناوی خۆت تۆماربکە، ناونیشان، سلێمانی ، فەرمانبەران، خوار دۆندرمەی ئیتاڵی
ژ.مۆبایل: 07729559720

Address

As Sulaymaniyah

Opening Hours

Monday 16:00 - 18:00
19:00 - 22:00
Wednesday 16:00 - 18:00
20:00 - 22:00
Thursday 17:30 - 19:30
Saturday 16:00 - 18:00
20:00 - 22:00
Sunday 16:00 - 18:00
20:00 - 22:00

Telephone

07701543382

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when K.D.O Karate posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category