Nali Dyar

Nali Dyar 🖤

گۆڕانکارییەکی گەورە لە ئینتەر میلان! بەفەرمی یانەی ئینتەر داریۆ باچینی وەک بەڕێوبەری وەرزشی نوێی یانەکە دەستنیشان کرد، د...
02/09/2026

گۆڕانکارییەکی گەورە لە ئینتەر میلان!

بەفەرمی یانەی ئینتەر داریۆ باچینی وەک بەڕێوبەری وەرزشی نوێی یانەکە دەستنیشان کرد، دوای ئەوەی پیێرۆ ئاوسیلیۆ بە شێوەیەکی دەستبەجێ یانەکەی جێهێشت.

باکین دەستە ڕاستی ئاوسیلیۆ بوو، ئێستا خۆی بەڕێوبەرە!

ببورە ئینزۆ…ئێمە هەرگیز ناتوانین ژمارە 17ـەکەی خۆمان لەبیر بکەین.
02/09/2026

ببورە ئینزۆ…

ئێمە هەرگیز ناتوانین ژمارە 17ـەکەی خۆمان لەبیر بکەین.

بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی ئینتەر میلان: کڕینەکان:  - کورتس جۆنز  - ئاکانجی  - ستانکۆڤیچ  - ستۆنز  - سپێنس  - پرۆڤێدێلفرۆ...
02/09/2026

بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی ئینتەر میلان:

کڕینەکان:

- کورتس جۆنز
- ئاکانجی
- ستانکۆڤیچ
- ستۆنز
- سپێنس
- پرۆڤێدێل

فرۆشتنەکان:

- ئاچێربی
- دی ڤرای
- دارمیان
- سۆمەر
- دەمفریس
- ئەسلانی
- ئاکینسانمیرۆ
- فراتێسی
- مایێ
- ماسۆلین
- کاربۆنی
- کاماتێ

حەزم لە نوێ بوونەوەی ئینتەر میلان بوو، بەڵام وا دیارە هێشتا کاتی دەوێت و ئەم وەرزەش وەک وەرزەکانی پێشوو دەبێت.

چیرۆکی فلۆریان بالۆگن و ئیڤەرتۆن لە دوایین ڕۆژی بازاڕی هاوینە. ئیڤەرتۆن لەگەڵ مۆناکۆ لەسەر هەموو شتێک ڕێکەوتبوو، بالۆگن ...
01/09/2026

چیرۆکی فلۆریان بالۆگن و ئیڤەرتۆن لە دوایین ڕۆژی بازاڕی هاوینە.

ئیڤەرتۆن لەگەڵ مۆناکۆ لەسەر هەموو شتێک ڕێکەوتبوو، بالۆگن گەیشتی ئینگڵتەرای کرد و گەیشتە بارەگایی ئیڤەرتۆن.

فلۆریان بالۆگن لە پشکنینە پزیشییەکانی ئیڤەرتۆن بەتەواوی دەرنەچوو، بۆیە ئیڤەرتۆن گرێبەستەکەی ڕاگرت.

ئیڤەرتۆن بیری لە بژاردەی جێگرەوە کردەوە، کە جۆشوا زێرکزی بوو.

مانچستەر یونایتد دوایی چەند خولەکێک گرێبەستەکەی ڕەتکردەوە، و وتی زێرکزی لە یانەکەمان دەمێنێتەوە (هەموو هاوین مان یونایتد ویستی فرۆشتنی یاریزانەکەی هەبوو).

دووبارە ئیڤەرتۆن گەڕایەوە بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ بالۆگن، بەڵام ئەمجارە بالۆگن ڕازی نەبوو وە بارەگای یانەکەی بەجێهێشت بەبێ واژۆ کردنی گرێبەست (ئێستا داڤیید ئۆرنستاین پشتڕاستی کردەوە).

+ لە هەمان کاتدا، مۆناکۆ بەهۆی ئەوەی ئیڤەرتۆن گەڕایەوە بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ بالۆگن، گرێبەستی لامین کامارای بۆ چێڵسی ڕاگرت.

واتا بەهۆی بالۆگنەوە، سێ یانە توشی کێشە بوون (چێڵسی، مۆناکۆ، ئیڤەرتۆن).

ئێستا ئیڤەرتۆن پارەکەی ئێندیایی لێ زیایە و نازانێ چی لێ بکات. 😅

تۆپی پێ بۆ فێدێریکۆ کێزا کۆتایی هات…ئەو لاوەی لە یۆرۆی 2021، هەموو جیهانی سەرسام کرد و ئیتاڵیای کرد بە پاڵەوانی ئەوروپا!...
01/09/2026

تۆپی پێ بۆ فێدێریکۆ کێزا کۆتایی هات…

ئەو لاوەی لە یۆرۆی 2021، هەموو جیهانی سەرسام کرد و ئیتاڵیای کرد بە پاڵەوانی ئەوروپا!

کێزا مانەوەی لە لیڤەرپووڵ هەڵبژارد، بە واتای وازهینان لە تۆپی پێ بە یەکجاری و بۆ هەمیشە.

گرنگ نییە چەند بەهرەت هەیە و یاریزانێکی باشی، ئەگەر ئەقڵ نەبوو هیچ سوودێکی نییە.

لە بێ هیوای، تۆ هیوای ئێمە بووی کێزا…💔

جوانترین گرێبەست. دوایین خولەکەکان، زیان فلێمینگی هۆڵندی و هێرشبەری بێرنلی بوو بە یاریزانی ئیپسویچ تاون. فلێمینگ یاریزان...
01/09/2026

جوانترین گرێبەست.

دوایین خولەکەکان، زیان فلێمینگی هۆڵندی و هێرشبەری بێرنلی بوو بە یاریزانی ئیپسویچ تاون.

فلێمینگ یاریزانێکی لێهاتووە و شایستەی ئەوەیە دووبارە لە پرێمەرلیگ بیبینین.

ڕۆبێرتۆ دی زێربی دەربارەی مودریک:"خاوەنی ئەو کوالێتییەیە کە دەتوانێت ڕێڕەوی یارییەکە بگۆڕێت بەهۆی خێراییەکەی و توانای لە...
01/09/2026

ڕۆبێرتۆ دی زێربی دەربارەی مودریک:

"خاوەنی ئەو کوالێتییەیە کە دەتوانێت ڕێڕەوی یارییەکە بگۆڕێت بەهۆی خێراییەکەی و توانای لە ڕووبەڕووبوونەوەی یەک بەرانبەر یەکدا. ئەو بەهرەمەندێکی هێرشبەری سەرنجڕاکێشە."

بۆ زانیارییتان مودریک سەردەمی گەشانەوەی لەگەڵ دی زێربی بوو لە شاختار.

ساڵی 2022، دی زێربی: "پێم وایە مودریک دەتوانێ باڵۆن دۆر بەدەست بێنێت."

سێ یاری سەرەتای چامپیۆنشیپ. وێستهام سێ یاری، دوو یەکسانبوون و شکستێک. ۆولڤس سێ یاری، دوو بردنەوە و یەکسانبوونێک. ئەمشەو ...
01/09/2026

سێ یاری سەرەتای چامپیۆنشیپ.

وێستهام سێ یاری، دوو یەکسانبوون و شکستێک.

ۆولڤس سێ یاری، دوو بردنەوە و یەکسانبوونێک.

ئەمشەو لە لەندەن ستادیۆم: وێستهام چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە ۆولڤسی بردەوە.

یەکەمین بردنەوە لە چامپیۆنشیپ بۆ چەکووشەکان.

یەکەمین شکست لە چامپیۆنشیپ بۆ گورگەکان.

لە کۆتاییدا، ئینزۆ فێرناندێز بوو بە یاریزانی سیتی. لە یەکەم ڕۆژی هاتنی مارێسکاوە، یەکێک لەو یاریزانانەی داوای کردووە ئین...
01/09/2026

لە کۆتاییدا، ئینزۆ فێرناندێز بوو بە یاریزانی سیتی.

لە یەکەم ڕۆژی هاتنی مارێسکاوە، یەکێک لەو یاریزانانەی داوای کردووە ئینزۆ فێرناندێز بووە.

ئینزۆ زیادەیەکی باشە بۆ هێڵی ناوەڕاست، هیوادارم دوو ئینزۆکە پێکەوە سوودیان هەبێت.

ئەم هاوینە مان سیتی بەس خەریکی ناوەڕاست کڕین و فرۆشتن بووە.

گابڕیێڵ خیسوس هەمیشە هێرشبەرێکی باش بووە، لە سیتی و ئارسناڵیش هەر کاتێک یاری کرد بێت کاریگەری هەبووە. خیسوس لەو هێرشبەرا...
01/09/2026

گابڕیێڵ خیسوس هەمیشە هێرشبەرێکی باش بووە، لە سیتی و ئارسناڵیش هەر کاتێک یاری کرد بێت کاریگەری هەبووە.

خیسوس لەو هێرشبەرابەیە کە لێهاتووی تێپەڕاندنی هەیە و دەتوانێ لە کەمترین مەودا یاریزان تێپەڕێنێت.

تاکە خاڵی لاوازی خیسوس پێکانەکانییەتی، هەنیشە بەهۆیی پێکانەوە نەیتوانیووە بە تەواوی ئاستی خۆی پشانی جیهان بدات.

بارسا ئەم وەرزە، بەهێنانی گۆردن و ئادێیمی و خیسوس دەتوانێ سوودی زیاتر لە ڕافینیا و لامینیش ببینێت چونکە وەرزەکانی پێشوو بەهۆی نەبوونی یاریزانی یەدەگەوە ئەو دوو یاریزانەش توشی پێکان دەبوون.

ڕافینییا ئەستێرەی یەکەمە، بەڵام کێشە گەورەکە ئەوەیە لە کۆتاییەکانی وەرز و کاتە پێویستەکان ئەو کوڕە ئاستە بەرزەکەی نامێنێت یان توشی پێکان دەبێت.

ئەگەر فلیک چامپیۆنزلیگی دەوێت، دەبێت زۆرترین کات پشوو بە ڕافینیا و لامین بدات بە پێچەوانەی وەرزەکانی پێشوو.

Address

Sulaymaniah
As Sulaymaniyah
46001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Nali Dyar posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category