ريبين رمزي

ريبين رمزي رێبین رەمزی رۆژنامەنووسی وەرزشی
ريبين رمزي صحفي رياضي

06/05/2026
برای ئەزیز و خۆشەویستم و هاوەری تەمەن راستی دڵدار کاندیدە بۆ ئەندامی کۆنگرەی سەندیکای ئەندازیاران بەشی شارستانی گەنجێکی ...
26/04/2026

برای ئەزیز و خۆشەویستم و هاوەری تەمەن راستی دڵدار کاندیدە بۆ ئەندامی کۆنگرەی سەندیکای ئەندازیاران بەشی شارستانی گەنجێکی خوێن گەرم و دیدگای تایبەتی خۆی هەیە...
دەنگدان بە کاک راستی دەنگدانە بە پاراستنی شکۆ و مافی ئەندازیارانە.

- نامەیەکی زۆر لە لایەن هاندەرە خۆشەویستەکانی یانەی هەولێرم پێگەیشتووە سەبارەت بەم نووسراوی خوارەوە.- ئەم نووسراوە تەزوی...
24/04/2026

- نامەیەکی زۆر لە لایەن هاندەرە خۆشەویستەکانی یانەی هەولێرم پێگەیشتووە سەبارەت بەم نووسراوی خوارەوە.
- ئەم نووسراوە تەزویرە بە فۆتۆشۆب دروستکراوە و راست نییە.
- ئەمرۆ هەینیە و سبەی شەممەیە لە یەکێتی تۆپی پێی عێراق و لالیگا پشووی فەرمییە و هەروەها لە بانک پشووی فەرمییە و دوێنی کاتژمێر (١٠)ی شەو یاری تەواو بوو چ کاتێک سکاڵا کرا و کەی پارە درا و چۆن لێژنەی کۆبووە؟؟
-بۆ دڵنیابوونی هاندەران بابەتی بەشداریکردنی ئەحمەد زیرۆ لە رووی یاساییەوە هیچ کێشەیەکی نییە و بەشدارکردنی درووستە.
- ئەم پڕوپاگەندانە ئامانجی دروستکردنی کێشەیە پێش یارییە گرنگەگەی یانەی هەولێرە بەرانبەر تەلەبە.
- بەپێی زانیارییە تایبەتەکانی خۆم یانەی قوە جویە بەنیاز نییە هیچ سکاڵایەک تۆماربکات دوای ئەوەی دڵنیابوونەوە کە بەشداریکردنی زێرۆ یاساییە.

رێبین رەمزی

- سەرەتا ئەم نووسینە پەیوەندی بەخودی بەرێز حاکم ( سالار سلێمان) نییە کەسێکی بەرێزە و دڵنیام ئاگاداری ئەم بابەتە نەبووە، ...
03/04/2026

- سەرەتا ئەم نووسینە پەیوەندی بەخودی بەرێز حاکم ( سالار سلێمان) نییە کەسێکی بەرێزە و دڵنیام ئاگاداری ئەم بابەتە نەبووە، ئەگەر نا خودی خۆی قبوولی ئەوەی نەدەکرد پاڵێوراو بکرێت، دەبێت خودی کاک سالار لەو کەسانە قەبوول نەکات، کە پالێوراویان کرد و دەشیانزانی، کە نایاساییە و وەکو کارتێکی سووتاو بەکاریان هێنا بۆ بەرژوەندی تایبەتییەکانی خۆیان و تێکدانی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی یەکێتی تۆپی پێی عێراق، هەرچەندە لێژنەی هەڵبژاردنی یەکێتی تۆپی پێی عێراق لاوەکییە و ئەرک و کارەکانیان دیارە و بۆ کاتێکی دیاریکراوە واتە نە پۆستە نە ئیمتیازە.
- کێ ئەم بەڕێزەی پاڵێوراو کرد و ئایا ئامانجی لێدانە لە پارتی دیموکراتی کوردستانە؟، کە خودی بەرێز ( سالار سلێمان) بەرپرسی نووسینگەی وەرزشوانان لە لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستانە.
- بۆچی شەڕی لەسەر پاڵێوراوکردنی کرد، کە دەزاندرا پاڵێوراوکردنی نایاساییە.
- یاخود ئامانجی ئەو کەسانە لێدانە لە وەرزشی شاری هەولێر، کە رۆژانە بەشێوەیەکی راستەوخۆ لە بەرژەوەندییەکانی دەدرێت بەمەبەست لە لایەن کەسانێک بۆ ناشرینکردنی بەرپرسانی حکوومی لەم شارە.
- دەبێت بەزووترین کات لێپرسینەوە لەسەر ئەم بابەتە بکرێت تاکو ڕاستییەکان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بێت تاکو چیدیکە وەرزشی پایتەخت نەبێتە قوربانی بەرژەوەندی کەسانێک، کە هەموو شتێک دەکەن بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان لە پایتەختی عێراق.
- لە کۆتاییدا دەستخۆشی لە خودی حاکم ( سالار سلێمان) دەکەم، کە دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش کرد دوای ئەوەی بۆی ئاشکرا بوو، کە بەکارهاتووە لە لایەن کەسانێک و پالێوراوکردنەکەی نایاساییە.

رێبین رەمزی

27/03/2026

بەپێی ئەم ڤیدیۆیە خوارەوە، کە خۆم ئامادەم کردووە، بەشداریکردنی یاریزان عەلی لەتیف یاریزانی یانەی نەفت میسان یاساییە و هیچ گرفتێکی نییە.
- عەلی لەتیف لەم وەرزە چوار کارتی زەردی وەرگرتووە بەرانبەر یانەکانی ( مینا، نەفەف، گەرمە، کەرخ).
- ئێستا زۆربەی پرسیارەکان ئەوەی لە یاری زەورا کارتی زەردی وەرگرتووە؟
دوای گەڕانەوەی بۆ یارییەکە، کە لەم ڤیدیۆیە هاوپێچ کراوە و پشتبەستن بە لیستی سزای ناوبژیوانی یارییەکە، یاریزان عەلی لەتیف کارتی زەردی وەرنەگرتووە، بەڵام لەم یارییە یاریزان محەمەد سەلام کارتی زەردی وەرگرت لە پەخشی راستەوخۆی یارییەکە کارتەکە بەناوی عەلی لەتیف نووسرا.
- بۆیە ئەم یارییە دەبێت لە یاد بکرێت و بیر لە یاری داهاتوو بەرانبەر زەورا بکرێتەوە.
تێبینی: لە نووسینی ئەم بابەتە دوانەکەوتم، چونکە خەریکی تەئکید کردنەوەی زانیارییەکانی خۆم بووم لە چەند سەرچاوەیەک، چونکە لە سەرەتای ئەم بابەتە بەچەند کەسێکی نزیکی خۆم، کە پەیوەندیان پێوەکردم پیانم راگەیاند، کە چوار کارتی زەردی هەیە.

رێبین رەمزی

کێ بریاری پارێزگاری هەولێر-ی راگرتووە؟- لە مانگی (٦)ی رابردوو دەستەی گشتی لێژنەی ئۆڵۆمپی عێراق بڕیاریان دا، کە دەستنیشان...
26/03/2026

کێ بریاری پارێزگاری هەولێر-ی راگرتووە؟
- لە مانگی (٦)ی رابردوو دەستەی گشتی لێژنەی ئۆڵۆمپی عێراق بڕیاریان دا، کە دەستنیشانکردنی سەرۆکی نوێنەرایەتی پارێزگاکانی عێراق لە هەڵبژاردن بۆ دامەزراندن بگۆڕدرێت و ئەم بریارە لە مانگی (١٠) ساڵی رابردوو جێبەجێ بکرێت، دواتر بۆ بەرژەوەندی گشتی ئەم بریارە بۆ مانگی (١) ئەمساڵ دواخرا.
- نوێنەرایەتی لێژنەی ئۆڵۆمپی پارێزگاکان پەیوەندی راستەوخۆی بە یەکەی کارگێڕی پارێزگا هەیە، بۆیە دامەزراندنی سەرۆکی نوێنەرایەتی لێژنەی ئۆڵۆمپی بە ڕەزامەندی راستەوخۆی پارێزگار و نووسراوی فەرمی ئەو دەبێت بۆ لێژنەی ئۆڵۆمپی عێراق تا ئەو فەرمانی دەستبەکاربوونی بۆ دەربکات.
- بەداخەوە ماوەی زیاتر لە (٤٠) رۆژە بەرێز (ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هەولێر نووسراوی دامەزراندنی بۆ کەسێک کردووە، کە فەرمانی دەستبەکاربوونی وەکو سەرۆکی نوێنەرایەتی لێژنەی ئۆڵۆمپی هەولێر بۆ دەربچێت، کەچی چەند کەسێکی ئەم شارە و لە پشتەوە لە شاری بەغداد بڕیاری پارێزگاری هەولێریان راگرتووە و ڕێگری لە جێبەجێکردنی دەکەن.
- لە شارەکانی ( دهۆک، کەربەلا، عمارە، نەجەف،هتد...) بەنووسراو و بریاری راستەوخۆی پارێزگا فەرمانی دەستبەکاربوونی سەرۆکەکان دراوە، بۆچی رێگرن لە جێبەجێکردنی بڕیاری بەرێز ئۆمێد خۆشناو؟.
- راگرتن و جێبەجێنەکردنی بریاری پارێزگاری هەولێر هەوڵێکی مەترسیدار و لکاندنی شکو و ناوی هەولێری پایتەختە و پێشهاتێکی مەترسیدارە، کە نەتوانی لەنێو شاری خۆت خەڵکانێک دابمەزرێت بەهۆی کەسانێک، کە هەموو شتێک دەکەنە قوربانی بەرژەوەندییەکانی خۆیان.
- بۆیە بریاری پارێزگاری هەولێر هێڵی سوورە و پاڵپشتی بەرێز والی شار دەکەم و دەبێت فەرمانی جێبەجێبکرێت و داواکارم بەرێز ئۆمێد خۆشناو بەزووترین کات لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوە بکات تا بزانین ئەوانی ئەم کاریان ئەنجامداوە کێنە؟؟ و هۆکاری ئەم کاریان چییە؟.
- والی شار بەمتمانەی جەنابی سەرۆک بارزانی بوویتە پارێزگاری هەولێر راگرتن و جێبەجێنەکردنی بڕیارەکانی واتە لێدانە لە متمانەی جەنابی سەرۆک بارزانی، چۆن بەرێزیان بەبڕیارێکی حەکیمانە سەفین یاسین وەکو سەرۆکی یانەی هەولێر دەستنیشانکرد و دووبارە یانەکەی پایتەخت گەڕاندووە رۆژە مێژوویەکانی خۆی و چاوەروانی ئەوەشی لێ دەکەین، کە بەرێزیان بەزووترین کات لێپرسینەوە لەو کەسانە بکات، کە بوونە هۆکاری جێبەجێنەکردنی فەرمانی بەرێزیان، کە ئەم کەسانە خەڵکی شاری هەولێرن.
دووبارە پاڵپشتی خۆم بۆ والی شار دووپاتدەکەمەوە دەبێت بڕیارەکانی وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت.

رێبین رەمزی

جەژنتان پیرۆز بێت...خودا ڕۆژوو و عیبادەتی هەمووانی قبووڵ کردبێت.دوای جەژن لەسەر چەند پرسێکی وەرزشی شارەکەمان ( هەولێر) د...
19/03/2026

جەژنتان پیرۆز بێت...
خودا ڕۆژوو و عیبادەتی هەمووانی قبووڵ کردبێت.
دوای جەژن لەسەر چەند پرسێکی وەرزشی شارەکەمان ( هەولێر) دەورژێنین، کە چەند بابەتێکی هەنوکەی وەرزشە و چارەنووسازە، خەڵکانێک هەوڵ دەدەن لە ژێرەوە سوودمەند بن و کەس باسی نەکات، بەڵام ئێمە وەکو هەموو جارێک بە ڕاشکاوی باسی دەکەین ...

عيد الفطر المبارك أعاده الله علينا وعليكم بالخير والبركة
رێبین رەمزی

تایبەت...- لە لێدوانێکی فەرمی و تایبەتدا (عەدنان درجال) سەرۆکی یەکێتی تۆپی عێراق بە دوو رەستە پێ راگەیاندم ( نە کۆبوونەو...
09/03/2026

تایبەت...
- لە لێدوانێکی فەرمی و تایبەتدا (عەدنان درجال) سەرۆکی یەکێتی تۆپی عێراق بە دوو رەستە پێ راگەیاندم ( نە کۆبوونەوە لەگەڵ یانەکە کراوە، نە خ*لی ئەستێرەکانی عێراق دوادەخرێت، نە خ*لی ئەستێرەکان هەڵدەوەشێتەوە).
- کەواتە خ*لەکە بەردەوامە وەکو خۆی.

تێبینی/ گواستنەوەی هەواڵ بەبێ ئاماژەپێکردنی سەرچاوەکە ڕێگەپێدراو نییە.
رێبین رەمزی

- ئەو هەموو تایبەتە چییە..  - خ*لی عێراق بۆ تۆپی پێی لە بەردەم سێ رێگایە و زیاتر نییە و پێویستی بە تایبەت نییە لەم سێ خا...
03/03/2026

- ئەو هەموو تایبەتە چییە..
- خ*لی عێراق بۆ تۆپی پێی لە بەردەم سێ رێگایە و زیاتر نییە و پێویستی بە تایبەت نییە لەم سێ خاڵە یەکێک پەیڕەو دەکرێت بەمشێوەیە:
١- راگرتنی کاتی، خاڵێکی لاوازە چونکە لەبەر جامی جیهانی تەواوبوونی خ*لەکە مەحاڵ دەبێت.
٢- هەڵوەشاندنەوەی خ*ل ئەوەش ئەستەمە لەبەر لایەنی یاسایی و شایستەی یاریزانان و راهێنەران و کێ بەرپرس دەبێت بەتایبەت یانەکان بەملیار دیناریان خەرجکردووە و کێ دەبێتە نوێنەری عێراق لە پاڵەوانێتییەکانی ئاسیا و عەرەب و کەنداو.
٣- بەردەوامبوونی خ*ل وەکو خۆی بەئامادەبوونی هاندەران یاخود بەبێ هاندەر، ئەم خاڵە بەهێزترینە بەتایبەت بەڕێوەچوونی یارییەکان بەشێوەیەکی کاتی بەبێ ئامادەبوونی هاندەر تا بارودۆخەکە باشتر دەبێت پاشان هاندەر لە یاریگایەکان ئامادە دەبن.

ئەوەش لە یاد نەکەین یانەکانی خ*لی نایاب و پلە یەک و دوو ئەوانیش دژی تەواونەکردنی خ*لەکانیانن، چونکە خ*لەکانیان گەیشتووتە قۆناغەکانی کۆتایی و تا ڕادەیەک یانە سەرکەوتووەکان دیارە.
رێبین رەمزی

- زۆربەی برادەران گلەیی دەکەن دەڵێن پۆستەکانت درێژە تاقەتی خوێندنەوەمان نییە، شێوازی من وایە بابەتی گرنگ پێویستی بە روون...
11/02/2026

- زۆربەی برادەران گلەیی دەکەن دەڵێن پۆستەکانت درێژە تاقەتی خوێندنەوەمان نییە، شێوازی من وایە بابەتی گرنگ پێویستی بە روونکردنەوەی درێژ هەیە.
- بەڵام هەندێک نووسین هەیە بە دوو دێر پەیامەکە دەگات وەکو:
( قاز نابێتە باز).

رێبین رەمزی

- کێشە و گرفتەکانی نوێنەرایەتی لێژنەی ئۆڵۆمپی عێراق/ هەولێر درێژەی هەیە و ئەم نوێنەرایەتییە کارەکانی لە دەرەوەی دەسەڵاتی...
09/02/2026

- کێشە و گرفتەکانی نوێنەرایەتی لێژنەی ئۆڵۆمپی عێراق/ هەولێر درێژەی هەیە و ئەم نوێنەرایەتییە کارەکانی لە دەرەوەی دەسەڵاتی خۆی ئەنجام دەدات.
- نووسراوێکی هەرەشە ئامێز لە لێژنەی ئۆڵۆمپی عێراق ئاراستەی نوێنەرایەتی لێژنەی ئۆڵۆمپی عێراق/ هەولێر دەکات بەروونی باس لەوە دەکات، کە کارەکانی ئەم لێژنەیە و سەرۆکەکەی تەنیا بەڕێوەبەردنی کاری رۆژانەیە و دەسەڵاتی سرکردن و لادان و دانانی نییە بەپێچەوانەوە تووشی رێکاری یاسایی دەبێت.
- لە هەمان کاتدا لێژنەی ئۆڵۆمپی عێراق لە مانگی ٦ی ساڵی رابردوو نووسراوێکی ئاراستەی نوێنەراتییەکان کردووە بەروونی باسی دەسەڵاتەکانی سەرۆک و ئەندامانی نوێنەراتییەکان کرد ئەرکەکانیان بەڕێوەبەردنی کاری رۆژانەیە.
- بەپێی ئەم نووسراوانە لە مانگی (٦)ی ساڵی رابردوو هەر بڕیارێک دوور لە رایکردنی کاری رۆژانە لە لایەن نوێنەرایەتی لێژنەی ئۆڵۆمپی عێراق/ هەولێر نایاساییە و لە دەسەڵاتی ئەوان نییە.
- هەر بڕیارێک لەسەر هەڵوەشاندنەوەی یەکێتی وەرزشی لقی شارەکان یان دانانی دەستەی کاتی لقی شارەکان نا یاساییە بەپێی ئەم نووسراوە و هەروەها هەڵوەشاندنەوەی یەکێتی وەرزشی یان دانانی دەستەی کاتی لە دەسەڵاتی یەکێتییە ناوەندییەکانە ئەوان خاوەن بریاری کۆتایین.
- بەپێی هەواڵێک گوایە سەرۆکی نوێنەرایەتی ئۆڵۆمپی عێراق/ هەولێر جێگری سەرۆکی نوێنەراتییەکەی سرکردووە، بەپێی یاسا لە دەسەڵاتی سەرۆکی نوێنەرایەتی نییە جێگرەکەی خۆی سربکات، چونکە سەرۆک و جێگری سەرۆک بە هەڵبژاردەن لە لایەن دەستەی گشتی هاتوون.
- ئێستا نوێنەرایەتی لێژنەی ئۆڵۆمپی عێراق/هەولێر کاربەرێکەرە تەنیا دەسەڵاتی رایکردنی کاری رۆژانەیە.

رێبین رەمزی

Address

كوردستان العراق/مدينه اربيل
اربيل

Telephone

+9647504480386

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ريبين رمزي posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category